پەکەکە: لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان دەبێت لە هەموو گۆڕەپانێکدا پەرە بە بەرخودان بدرێت
کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە بۆنەی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای گەورەکردنی بەرخودانی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکان کرد.
کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە بۆنەی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای گەورەکردنی بەرخودانی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکان کرد.
لە راگەیەندراوەکەی پەکەکەدا بە بۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەم ژیانەوەی نەتەوەیی و جەژنی پارتییەکە پیرۆز کراوە و راگەیەندراوە، "پەکەکە داوا لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی خۆی و هێزە دیموکراسییەکان دەکات کە بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە جەژنی پارتیمان پیرۆز بکەن و لەهەموو گۆڕەپاندەکاندا لە دژی هێرشە فاشیستی و پاکتاوکارییەکان بەرخودانی ئازادی بەرزبکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەم بابەتانە کراوە: "لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە ئێمە پێدەنێنە ٤٥ ساڵەی بە فەرمیبوونی پارتی گەورەی بەرخودان و ئازادیمان پەکەکە. لە سەرەتادا ئێمە ٢٧ی تشرینی دووەم ژیانەوەی نەتەوەیی و جەژنی پارتیمان لە رێبەر ئاپۆ و لە هەموو هاوڕێیانمان، لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و لە دۆستانی دیموکراتمان پیرۆز دەکەین. هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان کە بە شۆڕشگێڕی گەورەی ئینتەرناسیۆناڵیست هەڤاڵ حەقی قەرار دەستی پێکرد و تا شەهیدانی بەرخودانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئێمە سەرجەم شەهیدانمان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە دەگەینە ئامانجەکانیان و یادیان بە زیندوویی رادەگرین. ئێمە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە ساڵیادی ٤٥ ەمینی پەکەکەدا لەپێناو سەرکەوتندا تێدەکۆشن هیوای سەرکەوتن دەخوازین.
پەکەکە بووە پێشەنگی هەموو گەلانی ژێردەستە
وەک دەزانرێت پەکەکە پارتی رێبەرایەتی و شەهیدانە. ٤٤ ساڵە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یەک لە گەورەترین تێکۆشانەکانی ئازادی و واتادار بەڕێوەدەبات. لە دژی دەوڵەتی تورکی تورکی فاشیست، کۆلۆنیالیست و قڕکەر و سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی، ژیانەوە سەرلەنوێ هێنانەوە دنیای گەلی کوردی ئەنجامدا. بە تێکۆشانی پیرۆزی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و لەسەر بنەمای هێزی گەلەکەمان لەسەر هێڵی فیداییبوون بەرەوپێشی بردوە هۆشمەندی و سیستمی کۆلۆنیالیست و قڕکەری تێکشکاندووە. هەر سات، رۆژ، مانگ و ساڵ بە تێکۆشانێک لە جاران دژوارتر و سەرکەوتووتر رێگەی رزگاری هەموو گەلان و بندەستان بە تایبەتی ژنان و گەنجانی رووناککردووەتەوە. گەلی کورد کە وڵات، گەل، ناو و ناسنامەکەی قەدەغەکرابوون و لەبیرکرابوون و لە ژێر دڕندانەترین قڕکاری مێژوودا لە خۆیان نامۆکرابوون، ئەمڕۆ ورە و ئیلهام بە ژنان، هەموو گەلان و بندەستانە و پێشەنگایەتیان بۆ دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە ناوی پەکەکە بووەتە هاوواتای کوردایەتی و کوردستان.
سڵاو لە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ و گەریلاکان دەکەین
تێکۆشانی سالی ٤٤ەمینی پەکەکە لەهەمان کاتدا بووە ساڵێکی ێکۆشان کە ساڵەکانی پێشووی تێپەڕاند و شایەنی شکۆی بەرخودانی پەکەکەیە. ئاشکرایە کە بەرخودانی گەورەی گەریلا لە سەر بنەمای بەرخودانی مێژوویی ئیمڕاڵی و بەرخودانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا مۆرکی خۆی لە ساڵی ٤٤یمینداوە. گەل و دۆستە وڵاتپارێزەکەمان، بە دەوری رێبەر ئاپۆ و هێزە گەریلا قارەمانەکانمانەوە یەکیان گرتووە، لە دژی هێرشی دڕندانەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە بە هەموو شێواز و کەرستەکان هێرش دەکات، لەسەر بنەمای ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی قارەمانانەیان خستووەتەڕێ.ئەو بەرخودانە مێژووییەی کە تێکۆشانی ٤٤ ساڵەی ئێمە گیاندوویەتیە ئاستی باڵا، بە شکستدانی هێرشە داگیرکەرییەکانی ئاکەپە-مەهەپە و تێکدانی پلانەکانیان بۆ سڕینەوە، دەرفەت و هەلی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی رادەستی ساڵی ٤٥ەمینی دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی مێژوویی ئیمڕاڵی دەکەین. ئێمە بەرخودانی گەریلا و گەل کە دەستکەوتی زیاتریان بۆ مێژوو زیاد کردووە، پیرۆز دەکەین و سەرکەوتنی زۆر گەورەتریان بۆ دەخوازین.
دەیانەوێت پاکتاوکردنی کوردان تەواو بکەن
زۆر ئاشکرایە کە ئێمە بە شەڕ و بەرخودانێکی گەورە پێدەنێینە ساڵی ٤٥ەمینی پەکەکە. ئیدارەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە چەکی ئەتۆمی تاکتکی و کیمیایی تاوانی شەڕ دەکەن، کاتێک دەمامکی داکەوت و رووی راستەقینەی ئاشکرابوو، سەرەتا هەوڵیدا بابەتەکە هەڵگێڕێتەوە. دواتر کە سەرنەکەوت، لە شەوی ١٩-٢٠ی تشرینی دووەمەوە هەم بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و هەمیش لە دژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشێکی پاکتاوکاریی نوێ وبەرفراوانی دەستپێکرد. لەو هێرشە دڕندانەدا هەموو جۆرە کەرستەیەکی شەڕ وەک فڕۆکە، تانک، تۆپ بەکاردەهێنێت. بە شێوەیەکی دڕندانە شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان بە تایبەتی گوند و گەڕەکەکان و سەرچاوەکانی بژێوی کۆمەڵگا بە تایبەتی سایلۆکانی گەنم، نەخۆشخانە و سەرچاوەکانی وزە تۆپباران دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵ دەدات ناوچە شاخاوییە ستراتیژییەکانی باشووری کوردستان کە ئێمە پێی دەڵێین هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا داگیر بکات و گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستانیش لە گوند و شارەکان دەربکات و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی سوریا هەڵبوەشێنێتەوە.
تائێستا بەدەیان مەدەنی شەهید بوون و بە سەدان مەدەنیش برینداربوون. لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت. کاتێک هاوپەیمانی شەش کەسی لە تورکیا پاڵپشتی دەداتە ئەو کۆمەڵکوژیەی کوردان کە لەلایەن دیکتاتۆری فاشیستی ئەردۆغان- باخچەلی ئەنجام دەدرێت، نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو وڵاتانی ئەندامی بە تایبەتی ئەمریکا و روسیا کایەی ئاسمانی خۆیان بۆکردووەتەوە و بە بێدەنگی خۆیان بە ئاشکرا پاڵپشتی لەو کۆمەڵکوژییە دەکەن. هەروەها پەدەکەی هاوکاریان بۆ داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان پشتیوانی دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپەیە.
ئاشکرایە هەموویان پێکەوە دەجوڵێنەوە و کار بۆ تەواوکردنی پرۆسەی جینۆساید و پاکتاوکردنی کوردان دەکەن. لە چارەکی یەکەمی سەدەی ٢١ دا دەیانخواست گەلی کورد، کە ئازادییان دەخواست و بۆ ئەوەش ئازایانە خۆڕاگرییان دەکرد، لەناوبەرن. لەسەر ئەم بنەمایە لە ٤٤هەمین ساڵیادی پارتی ئازادیمان پەکەکە، کە گەلی کوردی ژیاندەوە و زیندووی کردەوە، یەکێک لە گەورەترین و دڕندانەترین هێرشەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن، بەڵام هەرچۆنێک بێت پێویستە هەموویان بزانن، کە ئەوان هەڵەن، ئەوان زۆر هەڵەن! گەلی کورد کە بە هێڵی ئازادیی ئاپۆی هۆشیار بووەتەوە و لەگەڵ پەکەکەدا بوو بە قارەمانی خۆپاراستن، بە دڵنیاییەوە بەر بە هەموو هێرشەکان دەگرێت و و وەڵامی گونجاو و شایستەی داگیرکەران دەدەنەوە. ئاکەپە - مەهەپە لە مانگەکانی کۆتاییاندا، بەم زووانە دەسەڵاتی فاشیستیی خۆیان دەخەنە گۆڕی مێژووە. بە دڵنیاییەوە دەمامکی هەموو ئاغا ئیمپریالیستەکانیان دەکەوێت و خیانەتی کورد دەچێتە زبڵدانی مێژووە.
تێکۆشان لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ئاپۆیی و بە پێشەنگایەتیی پەکەکە بەڕێوەدەچێت
بێگومان لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ئاپۆیی و بە پێشەنگایەتیی پەکەکە ئەو تێکۆشانە بە شێوەیەکی مێژوویی بەڕێوەدەچێت. پەکەکە لە ٤٥هەمین ساڵیدا گەورەترین بەرخۆدانی مێژوویی خۆی دەکات و مانادارترین سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. بێگومان گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار داستانی قارەمانانە و ئەفسانەیی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا تۆمار دەکەن، بە دڵنیاییەوە تێکۆشانێکی بێ هاوتا بەڕێوەدەچێت. ئەوانەی ماوەی ٦ ساڵە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ٧ مانگە لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەڵێن، "ئێمە ڕێگە بە داگیرکاری نادەین"، بە دڵنیاییەوە دەتوانن تێکۆشان و شەڕێک بەڕێوەببەن، کە دگیرگەران تێکبشکێنێت. زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەبێتە شوێنێک، کە دڵی گەلەکەمان و مرۆڤایەتیی ئازاد تیایدا لێ دەدات. تێڕوانین و سیاسەتی فاشیست و پاکتاوکار و بکوژ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا تێکدەشکێت، بازنەی ئازادیی مێژوویی لەم گۆڕەپانانەدا دەسوڕێتەوە و تۆمار دەکرێت، لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا قارەمان و پاڵەوانەکانمان دەکەین و بانگەوازمان بۆ هەموو گەل و دۆستانمان ئەوەیە، کە لە دەوری بەرخۆدانی گەریلا خۆیان بکەن بە یەک و یەکبگرن.
داوا لە مرۆڤایەتی دیموکراتیک دەکەین، پشتیوانی و خاوەنداری لە بەرخۆدان بکەن
ئێمە باش دەزانین گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە تایبەتی گەلی کورد وەک گەلێک، کە هێرشی چەتەکانی داعشیان تێکشکاند، خۆیان ڕادەستی هیچ هێرشێک ناکەن و گوند و شارەکانیان لە بەرامبەر هیچ هێرشکەرێک دا چۆڵ ناکەن. ئێستا کەس لە بەرامبەر هێرشە فاشیستەکانی ئاکەپە - مەهەپە گوند و گەڕەکەکانی خۆیان چۆڵ ناکەن و ڕێگە نادەن دوژمن بچێتە ناو خاکی دایک و باوک و باوباپیرانیان. بە دڵنیاییەوە بە بەرخۆدانی هێزەکانی بەرگری و پاراستن و بە خۆ تەیارکردنی هەمەلایەنەی تەواو فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە لە خوێنەدا کە ڕشتویەتی نوقم دەبێت و دەخنکێت. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر سڵاو لە بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسیی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین و داوا لە گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات و هەموو مرۆڤایەتیی دیموکراتیک دەکەین، خاوەنداری لەم بەرخۆدانە پیرۆزە بکەن و پشتیوانیی لێ بکەن.
ئێمە سەرکەوتن بۆ هەموو ژنانی تێکۆشەر دەخوازین
ئاشکرایە ٢٥ی نۆڤەمبەر وەک "ڕۆژی تێکۆشانی دژ بە توندوتیژیی دژی ژنان"، پیرۆز دەکرێت. ژنان لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتی ژنانی کورد چەند ڕۆژێکە بەرهەڵستی و بەرەنگاری دەکەن و دەڕژێە ناو مەیدانەکان و ناڕەزایی دەردەبڕن و توندوتیژییەکانی دەوڵەتی پیاو ئیدانە دەکەن. وەک ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ژنانی سەرتاسەری جیهان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرەو ئازادی دەڕۆن. ئێمە وەک پەکەکە، سڵاو لەو چالاکییانە بۆ ئازادی دەکەین، کە لە دژی عەقڵییەتی و سیاسەتی زاڵ و پیاو بەڕێوەدەچن. ئێمە لەو باوەڕەداین، کە چالاکییەکانی ئازادیی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکەن و دەبنە شۆڕشی ئازادیی ژنان و سەدەی ٢١ دەکەن بە سەدەی ژن. پارتەکەمان، کە پەیوەستە بە بیر و ڕامانی ژنۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ، هەمیشە سەرکەوتنێکی مەزنی بۆ هەموو هەڤاڵانی ژن دەێت، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن.
پێویستە بەرخۆدانی ئازادی پەرە پێ بدرێت
ئاشکرایە ساڵی ٤٥هەمینی پەکەکە ساڵێکی زۆر گرنگە و دەتوانێت چارەنووس دیاری بکات. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بۆ دەسەڵاتداریی خۆیان و دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی بژی، بە هەموو توانایانەوە هێرش دەکەن و هێرشی زیاتریش دەکەن. لە بەرامبەر هەموو ئەو هێرشانەدا، گەلەکەمان و هەڤاڵانمان بە پێشەنگایەتیی حزبەکەمان زیاتر یەکبگرن بۆ ئەوەی گەورەترین بەرخۆدان لە مێژوویاندا بەرەوپێش ببەن. هێزە قارەمانەکانی گەریلامان، ڕێکخستنەکانی ژنان و گەنجان، گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، ٤٥هەمین ساڵی پەکەکە دەکەنە ساڵی سەرکەوتنی گەورە و دەیکەنە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
لەسەر ئەو بنەمایانە جارێکی تر یادی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز دەکەین و سڵاو لە ٤٥هەمین ساڵی خەبات دەکەین و داوا لە گەلەکەمان و هێزە دیموکراسیخوازەکان دەکەین، کە بە پەرۆشییەکی زۆرەوە جەژنی پارتیمان پیرۆزبکەن و لە دژی فاشیزم و پاکتاوکاری ئێمە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرخۆدانی ئازادی گەشە پێدەدەین!
بمرێ هێرشی فاشیستی وپاکتاوکاری!
بژی ٤٥هەمین ساڵیادی تێکۆشانی پارتەکەمان!
بژی شەڕی شۆڕشگێڕی گەلەکەمان!
بژی پێشەنگەکانی ئازادیمان پەکەکە- پاژک!
بژی ڕێبەر ئاپۆ!".
هـ.ب / ژ.ت