تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
هەپەگە رایگەیاند: "سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٣ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٧ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە".
هەپەگە رایگەیاند: "سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٣ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٧ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە".
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٣ جار بە بۆمبی قەدەغە، ٧ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە. هاوکات ٤٨ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی ئەنجامداوە.
زانیاری بەرفروان لە سەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
١ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید خورسی ٢ جار، لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیداش سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات جارێک بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
١ی تشرینی دووەم کاتژمێر لە نێوان ١٤:١٠ و ١٩:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز ٧ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
١ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا، کوڕەژارۆ، شاخی هەکاری، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٤٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
١ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
١ی تشرینی دووەم سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا کە بە حەفارە سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بڕوخێنێت".
هـ .ب