دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە شەنگال

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر قوبەی حەسن مەمان لە ناوەندی شەنگال.

ئێوارە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٨:٠٠دا قوبەی حەسن مەمانی ناوەندی شەنگال، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کرا.

هیچ کەسێک لە هێرشەکەدا زیانی بەرنەکەوتووە، بەڵام قوبەکە زیانی زۆری بەرکەوت.

ف.ق