تەڤگەری ئازادی: هێرشەکان نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە دژی کورد
تەڤگەری ئازادیی کوردستان، سەبارەت بە هەردوو هێرشەکەی ئەمڕۆ باشوری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هێرشەکان نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە دژی پرسی کورد".
تەڤگەری ئازادیی کوردستان، سەبارەت بە هەردوو هێرشەکەی ئەمڕۆ باشوری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هێرشەکان نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە دژی پرسی کورد".
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەبارەت بە هەردوو هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی و شەهیدکردنى نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: "ئەم هێرشانەی ئەمڕۆ لەلایەن هەر هێز و دەوڵەتێکەوە بێت ئامانجیان لێدانی ستاتۆ و مافی گەلی کوردە و ئەوەتا پەدەکە پێش سوپای دوژمنان کەوتووە بۆ تەسلیم کردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان".
لە ڕاگەیەنراوەکەیدا تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان هاتووە:"هێرشەکەی شاری سلێمانی و تیرۆرکردنی ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لە شاری هەولێر نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە دژی پرسی کورد، هەر دەستکەوت مافێکی نەتەوەی کە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە شۆڤێنیتر عەقڵ و فاشیستترین سیاسەت لە سەر گەلی کورد پەیڕەو دەکەن بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیا کە بە سیاسەتی نکۆڵی و تیرۆر، کۆمەڵکوژی وەڵامی داواکارییەکانی گەلی کورد دەداتەوە لاوازی و ناتەبایی گەلی کوردیش زیاتر زەمینەی بۆ ئەو سیاسەتە خۆش کردووە.
سەبارەت بە هاوکاری پەدەکە بۆ داگیرکەران دەڵێت: "پەدەکە کە دەیان ساڵە بە ئەجێندا و پیلانی دەوڵەتی تورکیا گەورەترین دژایەتی بزووتنەوەی ئازادی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات کە ئەم هەڵوێستە زور لە هێرش و پیلانەکانی دوژمنان بە کاریگەرترە و ماڵی کورد تێک دەدات".
هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، هۆکاری سەرەکی هێرشەکان بێدەنگی و ڕێخۆشکەرییەکانی دەسەڵاتی باشوری کوردستانە.
تەڤگەری ئازادیی هێرشەکان شەرمەزار دەکات و بانگەواز لە هەمووان دەکات هەڵوێست وەربگرن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "دوژمنانی کورد هیچ جیاوازییەک ناکەن لە نێوان هەموو تاکێکی کورد، پاساو هێنانەوە بۆ ئەو دوژمنە فاشیستانە لە زەرەر زیاتر هیچ سوودێکی نابێت، کێشەی کورد یەک کێشەیە و با واز لە و پڕوپاگەندە و بیرکردنەوانە بهێنین خۆمان نەکەینە سووتەمەنی ئەو بیر و بۆچوونانە".