زکری زێباری پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) ڕایگەیاند، پێویستە گەلی کورد هۆشیار بێت و بزانێت، کە هێرشکردنە سەر خاکی کوردان بە پاساوی پەکەکە ڕاست نییە و پەیوەندیی بە پەکەکەوە نییە و وتی: "تورکیا دەیەوێت پێش ڕێککەوتننامەى لۆزان پیلان دا‌نێت و هەرێم داگیر بکات".
زکری زێباری پەرلەمانتاری یەکێتی (یەنەکە) لەبارەی ڕێککەوتن و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان و هەڵوێستی گەلی کورد قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
"هەرێمی کوردستان و سنوورەکان ئاسایشیان نییە و پارێزراو نین"
زێباری ئاماژەی بە ئاسایشی هەرێمی باشوری کوردستان و بەئامانجگرتنی وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران و شۆڕشگێڕان کرد و وتی: "لەڕاستیدا لە ڕووی ئاسایشەوە بارودۆخی هەرێمی کوردستان باش نابینم. لە هەموو هێڵە سنوورییەکان و شار و شارۆچکەکان دا دەستی دەرەکی هەیە و ئەوانەی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرن لەلایەن داگیرکەرانەوە دەکرێنە ئامانج. پێویستە باشوری کوردستان ئاسایشی خۆی بپارێزێت و دەستی بیانی لە باشوری کوردستان ببڕێت".
"هێرشەکان پەیوەندییان بە پەکەکەوە نییە، ئامانج لەناوبردنی ناسنامەی گەلی کوردە"
زکری زێباری پەرلەمانتاری یەکێتی (یەنەکە) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئامانجی هێرشەکان لەناوبردنی ناسنامەی گەلی کوردە و وتی: "لە ڕاستیدا شەڕی داگیرکەرانی کوردستان لەسەر سێ پارچەی کوردستان هەیە. بەو هێرشانەش دەیانەوێت ناسنامەی کورد بە تەواوی بسڕنەوە. لە ڕاستیدا هێرشی ڕۆژانەی سەر باشووری کوردستان بە پاساوی پەکەکە هیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە نییە. زۆری نەماوە و دەچینە ساڵی ٢٠٢٣ و سەدەیەک بەسەر رێککەوتنی لۆزان لەسەر کوردستان تێدەپەڕێت و دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان دەیانەوێت خەونەکانیان بەدی بهێنن".
"هەوڵ دەدات هەموو ڕۆژئاوا داگیر بکات"
زێباری، تیشکی خستە سەر هێرشەکانی رۆژئاوای کوردستان و وتی: "هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان بەخوێنی هەزاران کچ و کوڕی کورد ئازادکراوە و بوونی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان قبوڵ نەکراوە ئەردۆغان هێرشی کردە سەر عەفرین و عەفرینی داگیرکرد ئێستا هەوڵی داگیرکردنی هەموو ڕۆژئاوای کوردستان دەدات.
"زۆر ڕوون و ئاشکرایە هێرش بۆ سەر نەتەوەی کوردە"
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی لە درێژەى هەڵسەنگاندنەکانیدا وتی: "لە هەڵبژاردنێکی ئازاد‌دا لە باکوری کوردستان، پارتی هەدەپە ٨٠ کورسیی بەدەستهێنا، بەڵام هەبوونی کوردانیشی لە باکوری کوردستان قەبووڵ نەکرد. هێرشی کردە سەر ناوەندەکانی هەدەپە و هەموو هاوسەرۆک شارەوانییەکانی لەسەر کارەکانیان لادا و و زیندانی کردن.
په‌رله‌مانتار و هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په بەڕێز سه‌لاحه‌دین دهمیرتاشیشیان گرت. له كوێی جیهاندا شتی وابووه، كه په‌رله‌مانتارێكی وه‌ك سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه خاوه‌نی ٧ ملیۆن ده‌نگ بووه، زیندانی بكرێت. له راستیدا ئه‌وه، زۆر راشكاو و روونه، هێرشی سه‌ر ئه‌و له دژی گه‌لی كورده. هێرشی سه‌ر ئه‌و هێرشی سه‌ر ته‌واوی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده. پێویست كورد باش ئه‌وه بزانێت".
'دوژمن نابن به دۆست، په‌ده‌كه ده‌بێت كۆتایی به هاوكاری بهێنێت'
په‌رله‌مانتار زێباری سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هاوكاری په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "هه‌ر پارتێكی كورد له‌گه‌ڵ وڵاتێك له په‌یوه‌ندیدا بێت، سه‌ره‌تا ئه‌و پارته و دواتر نه‌ته‌وه‌ی كورد زیانی به‌رده‌كه‌وێت. دوێنێ بوو كوردان سنگی خۆیان خسته به‌ر گولـله‌ی داعش له كۆبانێوه تا كه‌ركوك. ئێمه هه‌موومان له‌وێ رۆڵی داگیركه‌ری توركمان بینی. هیچ هاوكارییه‌كی كوردی نه‌كرد، هاوكاری تیرۆریستانی داعشی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له‌ناو ببات. ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو پارته سیاسیه‌كان، هه‌وڵ بده‌ن ناو ماڵی خۆیان رێكبخه‌ن. هیچ وڵاتێك دۆستی نه‌ته‌وه‌ی كورد نین. پێویسته سه‌ره‌تا نه‌ته‌وه‌ی كورد ناوماڵی خۆی رێكبخات. ده‌ستی ده‌ره‌كی له ناو خۆی دووربخاته‌وه. مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هه‌یه. پێویسته گه‌لی كورد باش بزانێت، گه‌وره‌ترین دوژمنانی گه‌لی كورد به‌رنامه‌ی خۆیان سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردووه، ده‌یانه‌وێت جێبه‌جێی بكه‌ن و جارێكی تر كورد له‌ناو ببه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه نابێت هه‌رگیز په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك رێككه‌وتن پێكبهێنێت. به‌پێچه‌وانه پێویسته له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان رێكبكه‌وێت. پلانێك دابنێن، هه‌وڵ بده‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌م داگیركه‌ری و پلانه نوێیه بپارێزن.
'پێویسته پارته كوردییه‌كان رێكبكه‌ون'
بانگه‌وازی من بۆ هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان كه له به‌رامبه‌ر داگیركاری خاوه‌ن هه‌ڵوێستن ئه‌مه‌یه، ده‌ستبه‌جێ كۆببنه‌وه، به به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌وه بجوڵێنه‌وه. رێگه مه‌ده‌ن كه پارتێكی سیاسی له بازنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ربچێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و پارتانه خاوه‌نی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی بن، یه‌ك گوتاری سیاسی بده‌ن، به‌په‌له كۆببنه‌وه، ده‌توانێت رێگری له هه‌موو پارتێكی سیاسی بكات كه له هه‌ر شوێنێك بێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كار له‌گه‌ڵ داگیركه‌ر ده‌كات. پێویسته رێگه نه‌ده‌ن پارتێكی سیاسی له بازنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بچێته ده‌ره‌وه.
'نه‌ته‌وه‌ی كورد موڵكی یه‌ك پارتی نییه به ته‌نیا، موڵكی هه‌موو كورده'
نه‌ته‌وه‌ی كورد موڵكیی پارتێكی سیاسی نیه به ته‌نیا. نه‌ته‌وه‌ی كورد موڵكی هه‌موو كوردانه. له مێژوودا هه‌زاران كچ و كوڕی كوردان بۆ خاكی وڵاتی خۆیان خوێنیان رژاند. پێویسته رێگه نه‌ده‌ن كه ئه‌و خوێنه به فیڕۆ بچێت و به ئاودا بدرێت. پێویسته هه‌وڵ بده‌ن شكۆ و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد بپارێزن".
ژ.ت / هـ.ب