ئەڤینێک کە بووە هەبوونی کوردستان

ئەڤین، ئەڤینداری کوردستانی ئازاد! هەنگاوەکانی ئازادی تۆی بەرەو چیا ئازادەکانی کوردستان برد. تۆ ناوی هەبوون ئارگەشت لە خۆت نا. تۆ دەتخواست هەبوونی تۆ ببێتە ئازادی کوردستان و هەردەم ئاژاد بژییت.

ساڵی ١٩٩٤ بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان ساڵێکی گرنگ بوو. لەو ساڵەدا شەڕی نێوان ئازادی کوردستان و تورکیا بست بە بست بڵاودەبووەوە.

تۆ چاوەکانی خۆت لە نێو تێکۆشانی ئازدیدا بە ڕووی دنیادا کردەوە، کە ١ی ئازاری ١٩٩٤ بوو. مانگی نەورۆزی کوردان بوو. تۆ کیژۆڵەیەکی نەورۆزی بووی. تۆ ڕەنگ و بەرامەی نەورۆزت لە بەرۆکی خۆت گرت. تۆ بووی بە ئەڤینی نەورۆز. نەورۆز بوو بە ئەڤینی تۆ.

تۆ لە نێو تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا گەورەبووی. منداڵانی هاوتەمەنی تۆ یارییان بە بوکەڵە و یارییەکانیان دەکرد، بەڵام تۆ پێ بە پێ لەگەڵ دایکتدا بوویت بەشداری چالاکیەکانت دەکرد. چالاکی بوو بە شێوازە ژیانێکی تۆ. تۆ لە هەموو بوارەکانی ژیانتدا لە نێو چالاکی و تێکۆشانێکدا بووی.

تۆ بووی بە ئەڤینێک بۆ دایە و دایەش ناوی لێنایی ئەڤین. لە ساڵانێکدا ناونرای ئەڤین کە هەڵگرتنی ناوی ئەڤین زۆر سەختبوو. داگیرکەرانی وڵاتمان بە ناوی کوردی دڕدۆنگبوون و نەیان دەویست ناوی تۆ لەسەر ناسنامە بنووسن. بەڵام دایەی تۆ ژنێکی تێکۆشەربوو و لەو ساڵانەدا ناوی "ئەڤین"ی بەشێوەیەکی فەرمی لە سەرناسنامەی تۆ نووسی. ئایە دایەی تۆ ئەو کەسە نەبوو کە ناوەکانی هێڤیدار، مەزڵوم و مزگینی لەسەر ناسنامەی خوشک و براکانت نەخشاندبوو. ئایە خوێنی دایەی تێکۆشەرت نیە لە ناو دەمارەکانتدا دەگەڕێ.

دوای ساڵانێکی زۆر دایەی تۆ لە ڕێپۆرتاژێکدا وتبووی: "منداڵەکانمان بە پشتەکۆڵەکەمدا دەکرد و بە هەستێکی بەرزەوە دەڕۆشتمە نێو چالاکیەکان. منداڵێکم لە نێو باسکێکم هەڵگرتببوو و مندڵێکیشم بە دەستمەوە بوو.گەر ژن بیت سەختییە. بەڵام چ چارەیەکەی ترمان نەبوو."

لە وڵاتێکی ژێر دەستەدا ئازادی ژن بوونی نیە

ئەرێ، بۆ چاوەکانت لە نێو تێکۆشاندا لە ئەستەنبوڵ هەڵهێنا و تۆ لە نێو تێکۆشان و گۆڕەپانەکانی چالاکیدا لە دایک بووی. تۆ لەگەڵ چیرۆکی شۆڕشگێڕییدا گەورەبووی. نەک هەر بە تەنها چیرۆک، بەڵکو تۆ هێشتا منداڵ بووی ئەوەت بینی چۆن تیمە تایبەتییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانت و باوکتیان دەستگیرکرد و ڕۆژگارێک ئەشکەنجەییان دا.

خەوونت هەبوو. خەوونەکانت لە هاوتەمەنەکانت جیایی دەکردیتەوە. تۆ هەر لەو ساڵانەی لاوێتیدا زۆر باش لەوە تێگەشتبووی، لە وڵاتێکی ژێردەستەدا ئازادی ژن بوونی نیە. ژن مەحکوومی ئێش و ئازارە. مەحکوومی ژێردەستەییە. هەم ژێردەستەی زۆردارانە، هەم ژێردەستەی پیاوانە. تۆ سەر بەرزکردەوە. تۆ دەتویست وەک ژنێکی ئازاد، وەک کوردێکی ئازاد، هەموو کاتێک بە ئازادی بژییت.

خەوونی تۆ ژیانێکی ئازاد بوو

تۆ لەناو ئێش و ئازارەکانی کوردستانی ژێردەستەدا لە شارەگەورەکانی تورکیادا گەورەبووی. خەیاڵی تۆ لە چیا ئازادەکانی کوردستان و بوونی ژیانێکی ئازاد بوو. تۆ بە خەیاڵی ئەوەی ڕۆژێک ببیتە گەریلا و بۆ تێکۆشانی گەلەکەت گەورەبووی.

لە تەمەنی گەنجێتییدا، تۆ هەموو شێوەیەکی زۆردەستی و دڕندایەتی پۆلیسەکانت بینی. تۆ دەستگیرکرای، لە زینداندا ڕاگیرای، تۆ هەموو لێدانەکانی پۆلیست چەشت. ئەمەش بووە پاڵنەری ئەوەی ئەڤینی تۆ زۆر بە گوڕتربێت.

لە کۆتاییدا، لەو کاتەی تۆ بەرەو چیاکانی کوردستان دەڕۆشتی، ئازادی چیایەک کە هەموو کاتێک لە نیگاکانتدا دەژیا، تۆ دەستگیرکرای و سزایان دای. هەوڵیان دا ئەڤینی ئازادی لە دڵە ئازادەکەتدا لە گۆڕنێن. هەوڵییان دا تۆ بترسێنن. هەوڵییان دا لە ڕێگەکەت دابڕن. بەڵام بە بوونی ئەوینەکەتەوە نەگەشتن بە ئامانجی خۆیان. نەفرەتی تۆ لە زۆردەستان بە بەرکەوتنی هەر گورزێکی داردەستی پۆلیسەکان لە جەستەی ناسکت زیاتر دەبوو، دەبوو پاڵنەریی بڕواداری بەرزت. ساڵ بوو گەیشت بە ٢٠١٢ نە گورزەکانی پۆلیس، نە زیندانی تاریکیش تۆییان لە ڕیگەکەت دورنەخستەوە. تۆ هەنگاونانی ئازادییت بەردەوام کرد. هەنگاوی ئازادیت تۆییان بەرەو ڕێگەیی چیا ئازادەکانی کوردستان برد.

بە ئەڤینی چیاکانی ئازادییەوە گەورەبووی

تۆ ناوی هەبوون ئارگەشت لە خۆت نا. تۆ دەتویست ئەڤینت ببێت بە ئازادی کوردستان. دڵت وەک ئاگرێکی گەشبوو. کۆتا خاڵی ڕاوەستانت خارپێت بوو. تۆ گەشتی بە ئامانجی خۆت. تۆ ئیدی لە چیاکانی کوردستان بووی کە بەو ئەڤینەوە گەورەبووی. تۆ هەم دڵخۆش، هەم غەمگین بووی. تۆ دڵخۆشبووی لەبەرئەوەی لە وڵاتی خۆتدا بووی. تۆ غەمگین بووی لەبەرئەوەی بۆ ئازادی وڵاتت ناچاربووی چەک هەڵگری. تۆ بەرامبەر هەموو بونەوەرەکانی ئەم دنیایە زۆر ناسک و دڵ میهرەبان بووی. بەڵام تۆ زانیبووت چەک تەنها کلیلی ئازادی وڵاتەکەتە. جگە لەمە ڕێگەیەکی تریان نەهێشتۆتەوە. تۆ لە چیاکانی کوردستان گەلێک شەڕڤانی ئازادیت ناسی. جاندا وڵات، دەلیل بۆتان و سەرخۆبوون...هتد بەشێک بوون لەوانە.

ساڵی ٢٠١٢بوو. تۆ ئیدی لە دەستپێکی هەنگاوی ئازادیتدا بووی. هەواڵێک لە شێوەی پریسکەی ئاگر کەوتە نێو دڵی دایکانەوە. هەوڵەکە دەیگووت؛ لە ناوچەی ئاجاکی خارپێت لە نێوان گەریلا و سوپای تورکدا شەڕ ڕوویداوە. لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا کە لە ٢ی مانگی تشرینی یەکەمدا ڕوویدا گەلێک گەریلا بە ناسناوەکانی جاندا وڵات، دەلیل بۆتان، سەرخۆبوون و هەبوون ئارگەش گیانیان لەدەستداوە.

گۆڤەندی ئازادییان بگێڕایە

ئایە ئەم هەواڵە ڕاست بوو، ئایە دەبوو تۆ ئەوەندە زوو لێمان دابڕێییت. ئایە ئێمە پێکەوە کۆنابینەوە لە کوردستانی ئازاددا، لەسەر بوورجی ئامەد گۆڤەندی ئازادی نەگێڕیین. ئایە چیرۆکی ئازادی کوردستان بۆ منداڵان ناڵێینەوە...

دڵم لە نێو لەپی دەستم بوو. وەک ئەوەی هەڵەیەک هەیە، وەک ئەوەی چاوەڕێبووم هەواڵێک بێت و ئەم هەوڵە بەدرۆبخاتەوە. تۆیش لە پڕ هاوارکەی بڵێیت: "ڕاوەستن من هێشتا لێرەم. هەتا وڵاتمان ئازاد نەکەین، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. هێشتا زووە. هەتا کوردستانمان ئازاد نەکەین، هیچ مردنێک بۆ من و هاوڕێیانمان نیە."

نا نا نا! نابێ! مردن بۆ تۆ نیە. ژیان و خەندە لە ڕخساری جوان و مهیرەبانتەوە دەبارێت. کام بەنی-ئادەم لە دڵی دێت لەم جوانی و دەلالیە بدات. کێ دەتوانێت میلی چەکەکەی لەم بێگوناهە ڕاکێشێت...

تێگەشتمەوە، ژیان بۆ ئێمەی کوردان نیە. لەم وڵاتەدا دڵییان دێت لە هەموو جوانی و دەلالیەک بدەن. ئاخۆ ئووگوور، ئەنەس، جەیلان بە سەدانی تری لەو شێوەیە، هێندەی تۆ دەلال و بێگوناه نەبوون! ئاخۆ کوردان هەر بەشییان کوشتنە!

١٨ ساڵ!

١٨ ساڵ چییە لە ژیانی مرۆڤەکاندا؟ ١٨ ساڵ ماوەی قوربانیدانی ئازادی تۆ بوو. ١٨ بوو بە تێکۆشانی ئازادی لە ژیانی تۆدا. ١٨ ساڵ بوو بە هەبوون و چیرۆکێ نەمری لە ژیانی تۆدا. هەرچەندە زۆر زووبوو. هیشتا وێنەکەت نەبوو بە جلی گەریلاییەوە کە ساڵانێک بوو بە حەسرەتییەوە بووی. تۆ کە هێشتا تێر بە دڵی خۆت نەگەڕابووی لە نێو چیا بێهاوتاکانی کوردستاندا. ئێستا لە وێنەکانی پێشترت دەڕوانم. ناتوانم لە چاوە شینەکانت بڕوانم کە وەک شینی ئاسمانی کوردستانە. لە نێو نیگاکانتدا وون دەبم و دەخنکێم. فرمێسک بە چاوەکانمدا دێنە خوارەوە. حەزەکەم هاوارکەم، سەر هەڵبڕم. ئایە ئیدی بەس نیە؟ ئاخۆ تاوانی ئەو گەنجانە هێشتا خۆرییان نەبینیوە. ئاخۆ ئازادی مافی منداڵ و گەنجانمان نیە! هەتا کەی دەکوژرێین و ناچاردەبین بکوژین؟

هەمووان سەربڵندن بە تۆ

سەربەزری بە ئەڤینانمان، هەموو سەربەرزە. تۆ نەمری لە دڵماندا. تۆ لە دوای خۆتەوە باوەڕێکی گەورەت بۆ بەجێهێشتین. دایەی تۆ، بابەی تۆ، خوشک و برای تۆ، هەموو خزم و ناسیاوی تۆ، گەلی کورد و هەموو کەسێک سەربەرزە بە تۆ. دایەی تۆ کە ڕێگەی ئازادی پێشکەشکردی، لەسەر ڕێگەی تۆ هەنگاودەنێت. ئەویش وەک هەموو دایکانی شەهیدانی تر سەربەرزە و دەڵێت: "کچەکەم ڕێگەی ئازادی هەڵبژارد و لەو ڕێگەیەدا گیانی بەختکرد. بۆ پێکهێنانی خەوونەکانی هەموو کاتێک تێکۆشا."

ئەڤینی ئێمە، تۆ بووی بە هەبوونی کوردستان، تۆ هەر دەمێنیت و لە ئاسمانی شینی کوردستان کە وەک چاوەکانت شینە، وەک ئەستێرەیەکی گەش دەبریسكێتەوە و ڕووناکیمان پێدەبەخشی.