مەزڵوم عەبدی لە دەیرەزۆر لێبووردنی گشتی ڕاگەیاند
فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی لە تەواوی هەرێمی دەیرەزۆر لێبووردنی گشتی ڕاگەیاند و بانگەوازی لە هەمووان کرد دژی هێرشەکان بوەستنەوە.
فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی لە تەواوی هەرێمی دەیرەزۆر لێبووردنی گشتی ڕاگەیاند و بانگەوازی لە هەمووان کرد دژی هێرشەکان بوەستنەوە.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەسەر تۆڕی ئێکس گوتی: "لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکانمان لە دەیرەزۆر لەپێناو ئاسایشی هەرێمەکە، بەبێ جیاوازی لە تەواوی ئەو هەرێمانە لێبووردنی گشتی ڕادەگەیەنین".
بانگەوازی لە هەموو هاوڵاتیان کرد پشتیوان بن لە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی، گوتی: "پشت دەبەستین بە ڕۆڵی خەڵک و عەشیرەتەکان بۆ ڕێگری لە ئاڵۆزی و پاراستنی هەرێمەکە. هێزەکانمان لەپشتی ئێوە دەبن".