تەرمی شەرڤان مووسا ئەل حەمادی بەمەراسیمێک به خاک سپێردرا

تەرمی مووسا محەممەد ئەل حەمادی، ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهیدان لە حکومیە بەخاک سپێردرا.

تەرمی مووسا محەممەد ئەل حەمادی، شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن کە لە ٥ی تشرینی دووەم لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە شاری عەین عیسا شەهید بوو بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.

بەسەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی ڕەقە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان بەشداری مەراسیمی بەخاک سپاردنەکە بوون.

لە مەراسیمەکەدا یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ سەری ڕێز و حورمەت بەرامبەر کەسایەتی شەهیداندا دادەنوێنین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای شەهید دەکەین."

هاوکات فەرهاد حەمود ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەربازی کانتۆنی ڕەقە و ئیبراهیم ئەلحەمود، هاوسەرۆکی کۆمیتەی شەهیدان لە مەراسیمەکەدا سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرد.

پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. جەماوەر بە دروشمی "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" تەرمی شەهید بەخاک سپێردرا.