بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار وێڕای زستان درێژه به به‌رخودان ده‌ده‌ن
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سوكاره‌یان كه كوژراون، سه‌رباری هه‌لومه‌رجی دژواری زستان درێژه به چالاكییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سوكاره‌یان كه كوژراون، سه‌رباری هه‌لومه‌رجی دژواری زستان درێژه به چالاكییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
ئه‌مینه شه‌نیاشار كه له 14 ی حوزه‌یرانی 2018دا له ناوچه‌ی پرسوسی رحا هاوسه‌ر و دوو كوڕی له لایه‌ن خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یڵدزه‌وه كوژران، وێڕای كوڕه‌كه‌ی به ناوی فه‌رید شه‌نیاشار كه له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو، له‌به‌رده‌م دادگای رحا داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كات. چالاكی ئێشكگری كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌ستیپێكردووه له رۆژی 316هه‌میندایه.
بنه‌ماڵه‌كه له ماڵی خۆیان له پرسوسه‌وه 42 كیلۆمه‌تریان بڕی و چوونه به‌رده‌م دادگای رحا.
چالاكی ئێشكگری وێڕای سه‌رما و سۆڵه به‌رده‌وامه. فه‌رید شه‌نیاشار رایگه‌یاند، كه وێڕای هه‌لومه‌رجی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا ئه‌وان درێژه‌یان به ئێشكگرییه‌كه‌یان داوه و وتی، "جار جار به‌رفر ده‌بارێت. هه‌لومه‌رج چی ده‌بێت با ببێت، تا دادپه‌روه‌ری نه‌چه‌سپێت، ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵی خۆمان. ئێمه به‌رده‌م دادگای رحا چۆڵ ناكه‌ین".
هـ . ب