شەریک: دوای یەکی ئایار قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕایگەیاند، لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم پیویستە کۆمەڵگا بە تەواوی تێبکۆشێت و وتی، ١ی ئایاری ئەمساڵ بۆ کرێکار و ڕەنجدەران دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە.

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە بۆنەی ١ی ئایار بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. شەریک کارمەندانی تەندروستی کە لە تێکۆشانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گیانیان لەدەستدا وەبیرهێنایەوە، ١ی ئایار ڕۆژی تێکۆشان، پشتگیری و یەکێتی لە کرێکار و رەنجدەران پیرۆز کرد.

شەریک بەبیریهێنایەوە کە ١ی ئایاری ئەمساڵ لەناو بارودۆخێکی جیاوازەوە پێشوازی لێدەکرێت و ئاماژەی بە پەتای کۆرۆنا و بارودۆخی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لە ناو ئەم دۆخەدا کرد.

شەریک ئاماژەی بەوەکرد، راست نییە کە ئەم پەتایە لە ڕاستی جیهان جیاوازتر شیکردنەوەی بۆ بکرێت و وتی، "لە جەنگە جیهانیەکاندا دروشمێکی شۆرشگێری، سۆسیالیستی و کرێکاری هەبوو کە ئاماژەی پێدەکرا. لەدژی شەڕی ئیمپریالیستەکان. لەدژی شەڕی ناحەق، بەڵام ئەو دژایەتیە تەنها بە دژایەتیکردن نامێنێت. لە هەمانکاتدا ئەرک ئەوەیە کە شەڕی داگیرکەری و شەڕی ناحەق بگۆڕن بە شەڕی شۆڕشگێری. شۆرشی تشرینی یەکەم بە دروشمێکی بەم شێوەیە بەرپرابوو. شۆڕشی تشرینی یەکەم لە جیهاندا بووە هۆکاری هەنگاوێکی نوێ. لەناو بارودۆخی جەنگی جیهانی یەکەمدا شۆڕشگێرە ڕووسەکان شەڕی ئیمپریالیست، شەڕی ناوخۆییان بۆ شۆرشی تشرینی یەکەم گۆڕی. ستراتیژی هەمان شێوە لە وڵاتە جیاوازەکانیش جێبەجێ کران. لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا  و دواتر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات تێکۆشانی سۆسیالیست و شۆڕشگێری بەهێز بوو. لەو وڵاتانە کرێکار و ڕەنجدەران توانیان بەڕێوەبەرایەتی خۆیان دروست بکەن.

بانگەوازی ' شەڕ بەسە' تێرکەر نییە

شەریک ئەوەی خستەڕوو، دۆخی ئێستا وەک ئەو سەردەمەیە و وتی، "جەنگی سێیەمی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵگیرساوە. بەڵام نە تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەو هەرێمانەی کە ناوەندی وزەی دەوڵەمەند بوونەتە گۆڕەپانی شەڕ. لە هەرێمە جیاوازەکانی جیهان ، دۆخی داخراو و نەچارەسەری مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم بە ڕێ و ڕێبازی جیاواز دەبینرێت. لەنێوان هێزە دەسەڵاتدارەکاندا ناکۆکی گەورە هەیە. لە نێوان سەرمایەی جیهانیدا لەنێوان گروپەکاندا ناکۆکی هەیە. ئەو هێزانە لە چوارچێوەی جەنگی سێیەمی جیهانیدا لەدژی یەکتری وەستاونەتەوە، لە جۆگرافیا جیاوازەکانی جیهاندا بە شێوەی جیاواز لەدژی یەکتری دەوەستنەوە. لەناو بارودۆخێکی بەم شێوەیەدا، وەک سەردەمی جەنگی دووەم و یەکەمی جیهانیدا، ئەرکێکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی کرێکار و ڕەنجدەران  کە ئەو دۆخە بۆ شەڕی سۆسیالیستی و شۆڕشگێری بگۆڕن. ئەو هەڵوێستەی کە دەوترێت ' شەڕ بەسە' تێکرکەر نییە. پێویستە شەڕی ئازادی و تێکۆشانی سۆسیالیستی بەڕێوەببرێت.

'پێویستی بە تێکۆشانێکی یەکگرتوو هەیە'

جەمال شەریک ڕایگەیاند، هێزە کاپیتالیزتەکان بەتەنها لەدژی چینی کرێکار نین و وتی، "ئەوان لەدژی هەموو کۆمەڵگان. لەدژی سروشتن. لەدژی کۆمەڵگا شەڕ دەکەن. لەبەرانبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست پێویستی بە شەڕی شۆرشگێری یەکگرتوو هەیە. نابێت بەتەنها باری شەڕەکە لەسەر شانی کرێکار و رەنجدەران بێت. لە هەمانکاتدا پێویستە سروشت بپارێزرێت و تێکۆشانێ بەو شێوەیە بەڕێوەببرێت.

شەریک ئاماژەی بە پێشەنگایەتی ژنان لەناو تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی دیموکراسی کرد و وتی، "پێویستە کێشە کۆمەڵایەتیان هەموویان لە یەکپارچەییدا شیکردنەوەیان بۆ بکرێت. لەبەر ئەوەش لە ناو ڕاستی جەنگی سێیەمی جیهانیدا لەدژی سەرمایەی گڵۆباڵ ، لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست پێویستە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بە هەموو شێوەیەک تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببرێت. هێڵی ڕێبەر ئاپۆی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیپارێزی ژن دۆخێکی بەو شێوەیەی هێناوەتە ئاراوە."

'دەرفەتی تێکۆشانمان هەیە'

لە بەردەوامی قسەکانیدا شەریک دەڵێت، "لەگەڵ هاتنی ١ی ئایار هەندێک خاڵی گرنگ هەیە کە پێویستە مرۆڤ ئاماژەیان پێبکات. بە تایبەتی بۆ تورکیا و کوردستان دەتوانین ئەمە بڵێین: هێرشی قڕکەر و داگیرکەری لە کوردستان گەیشتووەتە ئاستێک کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت. لە کاتێکدا کە لە هەموو جیهان هاتوچۆ قەدەغەیە، هێزەکانی شەڕی تایبەت پاشەکشێیان بە هێزەکانیان نەکردووە. بە شێوەیەکی قوڕس بەردەوامی بە هێرشەکانیان دەدەن. کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. مەخموور بۆردومان دەکەن، مرۆڤ دەکوژن. باشووری کوردستان بۆردومان دەکەن، خەڵکی مەدەنی شەهید دەکەن. ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکەن و لەوێش مرۆڤ دەکوژن. لەبەرئەوەش ١ی ئایار لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا پێشوازی لێدەکرێت. ئەم دۆخەش پێویستی ئەوەمان رادەخاتە بەرچاوان کە لەدژی دەوڵەتی تورکی قڕکەر پێویستی بە تێکۆشانێکی هاوبەش لە کوردستان و تورکیا هەیە. دەرفەتی پێویستی تێکۆشان هەیە. پێویستە ئەم دۆخە ببینرێت و شیکردنەوەی باشی بۆ بکرێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا شەریک وتیشی، "لەگەڵ ١ی گوڵانی ئەمساڵ کرێکار و ڕەنجدەران دەست بە قۆناغێکی نوێی تێکۆشان دەکەن. بەم بۆنەیەوە جارێکیتر ١ی ئایار لە کرێکار و ڕەنجدەران پیرۆز دەکەم و بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و سۆسیالیزم و شۆرش دەکەمەوە."

ف.ق