قەسەدە ئاماری هێرشە داگیرکارییەکانی ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری هێرشەکانی ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماری هێرشەکانی ٢٦ی تشرینی دووەمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چوونە ناو هەشتەمین ڕۆژەوە. لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپبارانەکان و تۆپی تانکەکان، زیانێکی زۆری مادی بە ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و کێڵگەکانی هاوڵاتیان گەیشتووە. ئەم هێرشە نمونەیەکی ئاشکرا و ڕوونە لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، کە بە ئەنقەست و بە بەردەوامی لە لایەن داگیرکەرانەوە ئەنجام دەدرێن.

ئەنجامەکانی دوایین هێرشی داگیرکاری لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ڕۆژی هەینی (٢٥ی تشرینی دووەم) و هەروەها ئەنجامەکانی ڕۆژی شەممە (٢٦ی تشرینی دووەم) بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

٢٥ی تشرینی دووەم:

هەرێمی جزیر

تل تەمر

گوندەکانی ئوم ئەلکێف، گۆزەلەییە، دردارا و تەویلا و تل تەویل بە ١٥ تۆپ بۆردومان کران.

زرگان

گوندەکانی تل ئەلوەرد، ئەسەدیە و بۆبی بە ٦ تۆپ بۆردومان کران. هەروەها بە دۆشکا ئەو ناوچانە گولـلەباران کران.

هەرێمی فورات

کۆبانێ

گوندەکانی زیارەت، زۆر موغار، تل ئەحمەد مونیر، گۆران، خدربیسان و شارۆچکەی شیوخ فۆقانی بە ١٢ هاوەن بۆردومان کران.

گرێ سپی

گوندەکانی هۆشان، ئەڤدۆکێ، سفیان و تل خان بە تۆپ و هاوەن و تانک بۆردومان کران.

عەین عیسا

گوندی فاتسا بە ١٠ تۆپ بۆردومان کرا.

منبج

گوندی قرت وێران بە ٢ تۆپ بۆردومان کرا.

٢٦ی تشرینی دووەم:

هەرێمی عەفرین

گوندەکانی شەوارقا، تنب، تات مەرەش، مالکییە، مەرەناز، ئەلقەمییە، مەیاسێ، سۆخانکێ، بێنە، ئاقیب، قنێترا، تل عەناب، ساموقا، تل مەدیق، شیخ عیسا، بێلونێ، مینغ، تل ئەجار، زیوان، شەعالێ، بەنداوی شەبا و شارۆچکەی تل ڕەفعەت بە ٣١١ تۆپ و ١١٧ هاوەن و ٥ گولـلەی تانک بۆردومان کران.

چەتەکان لە گوندی تل مەدیقی ناوچەی شەهبا هەوڵی هێرشکردنیان داوە.

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر گوندەکانی شەوارخا و مینغ بۆردومان کرد.

هەرێمی جزیر

تل تەمر

گوندەکانی عەبوش، شێخ عەلی و دردارا و گۆزەلێ و تل لەبەن بە ١١ تۆپ بۆردومان کران.

زرگان

گوندەکانی تل ئەلوەرد، خربە شیار، ڕەبیعات، زهێری، بۆبی، ئەسەدیە و دۆڵی کورا بە ١٥ تۆپ و ٣ هاوەن بۆردومان کران. هەروەها بە دۆشکا تەقە لەو ناوچانە کران.

ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی پێشنیوەڕۆدا، چەتەکانی داگیرکەر لە بنکەی ئەڤدلهی لە زرگان کۆبوونەوە بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمەکەمان. هێزەکانمان کاتژمێر ٠٤:٣٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دژی ئەو گروپە چەتانە چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و ٦ چەتەش برینداربوون.

دێرک

گوندەکانی عەین دیوار و خەرازرەشک و دەروازەی سێمالکا بە هاوەن بۆردومان کران.

هەرێمی فورات

کۆبانێ

گوندەکانی غەریب، بەیاد، چارقلی، زیارەت، قەرەۆخ زۆراڤا، زۆر موغار، گوڵتەب، جیشان، سفتەک، ئیزاهێ، مەزار داود و شارۆچکەی شیوخ فۆقانی بە تۆپ و هاوەن بۆردومان کران. لە ئەنجامدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق لەگوندی چارقلی برینداربوو.

گرێ سپی

گوندەکانی ئەڤدۆک، دبس، هۆشان، خان، قەرتەل و کامپی عەین عیسا بە هاوەن بۆردومان کران و بە چەکی دۆشکا تەقە لەو ناوچانە کرا.

عەین عیسا

گوندی فاتسا بە ٥ تۆپ بۆردومان کرا.

منبج

گوندەکانی قرت وێران و تۆخار و چیای ئەل حەمەد بە ٧ هاوەن و ٤ تۆپ بۆردومان کران.

تروازێ

شارۆچکەکانی ئوم ئەل بەرامیل و کەنتەری بە ٦ گولەی تانک بۆردومان کران.

ژ.ت