لە عەفرین کەسێکی تر ڕفێنرا

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندێکی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین هاوڵاتییەکی ٥٢ ساڵیان ڕفاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گوندی بادینا هاوڵاتییەک بە ناوی عەلی عەبدۆ شێخۆ (٥٢ ساڵ) ڕفێنراوە. دەربارەی چارەنووسی عەبدۆ شێخۆ هیچ زانیارییەک نییە.

بەگوێرەی ناوەندی تۆمارکردنی تاوانەکان، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە لانی کەم ٢٨ کەس ڕفێنراون.