تەرمی شەڕڤانی قەسەدە مەزڵوم قامیشلۆ بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە مەزڵوم قامیشلۆ کە لە هێرشی تیرۆریستی لە شاری شحێلی کانتۆنی جزیرە برینداربوو و دواتر شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە مەزڵوم قامیشلۆ کە لە هێرشی تیرۆریستی لە شاری شحێلی کانتۆنی جزیرە برینداربوو و دواتر شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم قامیشلۆ (باسل لۆرانس حسۆ) کە لە هێرشی تیرۆریستی لە شاری شحێلی کانتۆنی جزیرە برینداربوو و دواتر شەهید بوو، لە قامیشلۆ بەخاکسپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و دایکی شەهید فەیسەڵ فاتمە جاسم قسەی کرد، ڕایگەیاند یەکگرتنی گەلی هەرێمەکە لەگەڵ قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕێگەی سەرکەوتنی نیشاندا دژی پیلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هەروەها یەکێتی پێکهاتەکانی هەرێمەکەی سەلماند، گوتی: "ئێمە باوەڕمان هەیە بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە خاوەنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە، بە خوشک و برایەتی گەلان و ژیانی هاوبەش".
فاتمە ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی داعشی سەر بە دەوڵەتی تورک ناتوانن ئیرادەی گەلی بەرخۆدەر و ئازادیخواز و دیموکراتیخواز بشکێنن.
یەک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی قامیشلۆ عەدنان مەحمود گوتی: "شەهیدان لەپێناو دۆز و وڵات و ئازادی و شکۆدا، دژی ئاڵای ڕەش و داگیرکەران، گیانی خۆیان بەخشی".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
سبەی لەبەردەم گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ مەراسیمی سەرەخۆشی شەهیدەکە بەڕێوەدەچێت.