لە ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ئێلح، دەستبەسەراگرتن شەرمەزارکرا
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان لە ڕێپێوانی ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ئێلح گوتی: "قەیوم دەستبەسەراگرتن و تاڵانە. بەرامبەر بەرخۆدانی ژنان شکست دەهێنن. شەقام هەرچی بڵێت بەبنەما وەری دەگرین".
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان لە ڕێپێوانی ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ئێلح گوتی: "قەیوم دەستبەسەراگرتن و تاڵانە. بەرامبەر بەرخۆدانی ژنان شکست دەهێنن. شەقام هەرچی بڵێت بەبنەما وەری دەگرین".
لە ئێلح بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێپێونا ئەنجامدرا، ژنان لە پارکی یەڵماز گونەی تا چوارڕیانی باسین ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و درووشم دژی توندوتیژی سەر ژنان و کودەتای قەیوم بەرزکرانەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح سۆنگول کۆرکماز ڕایگەیاند ئێلح شاری بەرخۆدانە و ڕێگە بە سیاسەتی دەستبەسەراگرتن نادات.
چالاکوانی تەژەئا هاڤا جان ڕایگەیاند، ژنان لە تەواوی جیهان دژی زیهنیەتی پیاوسالار تێکۆشان مەزن دەکەن و خۆپاراستنی خۆیان دژی هێرشەکان پێش دەخەن. هەروەها بەرخۆدان دژی قەیوم بەردەوامە، گوتی: "بانگەواز لەو کەسانە دەکەین کە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" دەکەنە ئامانج، ئەم فەلسەفەیە سەردەکەوێت و ئێوە شکست دەهێنن".
"شەقام هەرچی بڵێت، بەبنەما وەری دەگرین"
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند دژی ئەو زیهنیەتەی ئیرادەی ژنان قبووڵ ناکات لە گۆڕەپانەکان دەبن و ئیرادەی خۆیان ڕادەستی کەس ناکەن، گوتی: "شەقام هەرچی بڵێت، بەبنەما وەری دەگرین. قەیوم دەزانێت ئەم گەلە دەستبەرداری بەرخۆدان نابێت. بۆیە هێرش دەکەن. بەڵام دەبێت لەبەردەم ئەم بەرخۆدانە پاشەکشە بکەن".
"قەیوم دەستبەسەراگرتن و تاڵانە"
ئایشەگوڵ دۆغان گوتی: "قەیوم دزی و تاڵان و دەستبەسەراگرتن". ئاماژەی بەوە کرد هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بەرامبەر تێکۆشانی ژنان بوەستێت، تیشکی خستەسەر ئەوەی ئێستە "ژن ژیان ئازادی" فەلسەفەیەکە و ئەوان دەسەڵات هێرش دەکاتە سەر ئەم فەلسەفەیە، گوتی: "سیاسەتی قێزەونی ئێوە ناتوانێت بەرامبەر ئەم فەلسەفەیە خۆی ڕابگرێت".