ژنان لە حەلەب و مەنبەج و شەهبا ڕێپێوانیان کرد
ژنان لە حەلەب و مەنبەج و شەهبا بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕژانە گۆڕەپانەکان و پەیامی "ژن ژیان ئازادی"یان دووپاتکردەوە.
ژنان لە حەلەب و مەنبەج و شەهبا بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕژانە گۆڕەپانەکان و پەیامی "ژن ژیان ئازادی"یان دووپاتکردەوە.
لە حەلەب و مەنبەج و شەهبا بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا.
حەلەب
لە حەلەب بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج و کۆنگرەی ستار ڕێپێوان ئەنجامدرا.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز و فەرماندەی یەپەژە ژیان توڵهەڵدان کە ٢٢ ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە هیرشی دەوڵەتی تورک شەهید بوو هەڵگیرا.
ڕێپێوانەکە لە چوارڕیانی ڕێبەر ئاپۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسوود وەستا، ئەندامی کۆنگرەی ستاری حەلەب، ئەمینە بایرام ڕایگەیاند درووشمی "ژن ژیان ئازادی" کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە بووەتە درووشمی هەموو شۆڕشگێڕان، وە ئازادی کۆمەڵگە بە ئازادی ژنانەوە گرێدراوە.
بەڕێوەبەری یەکێتیی ژنانی گەنج ڕەشا ملحم ڕایگەیاند بەرخۆدانی ژنان بۆ ئازادی ڕاناوەستێت، سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردن کرد، دووپاتی کردەوە شۆڕشی ژنان پشت دەبەستێت بە فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت.
مەنبەج
لە مەنبەجیش ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
پاشان لە چوارڕیانی گەورەی ناوەندی شار گردبوونەوە ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلانی دیموکراتیکی کانتۆنی مەنبەج، سیهام حەمۆ قسەی کرد، ڕایگەیاند ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بووەنە نموونەی تەواوی ژنانی جیهان.
سیهام بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە تێکۆشان بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی".
گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.
شەهبا
ڕێکخستنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی عەفرین_شەهبا لە شارۆچکەی ئەحداسی شەهبا ڕێپێوانێکی ڕێکخست و هەزاران کۆچبەری عەفرین و دانیشتووی شەهبا بەشداربوون.
بەشداربووان لە چوارڕیانی شارەکە تا بەردەم دەستەی پەروەردە و فێرکردن ڕێپێوانیان کرد.
ئەندامانی کۆنگرەی ستار ڕۆدین محەمەد و رەجا ئەل حوسێن قسەیان کرد.
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.