بە دیمەن

تەرمی دوو شەهید بە خاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانی هەرەئە پۆڵات عەفرین و هاوڵاتی محەمەد عارف حاج محمود لە مەڕاسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهیدا زۆزان ئامانۆس بە خاک سپێردران.

شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (پۆڵات عەفرین) شیار ڕەشۆ کە دوێنێ شەهید بووە و هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد عارف حاج مەحمود کە دوێنێ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی حەلیسە شەهید بوو، بە خاک سپێردران.

بە سەدان دانیشتووی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بەشداربوون لەو مەڕاسیمەی کە لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس لە شارۆچکەی فافین ئەنجامدرا.

لە مەڕاسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا خەلیل عیسۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "لە سەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مەزن بووین. لێرەدا بەڵێن بە شەهیدان دەدەین تاوەکو سەرکەوتن و ئازادی جەستەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین، هێڵی ئەوان درێژە پێ دەدەین".

بە ناوی دامەزراوەی برینداری شەڕی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، گیڤارا شۆڕش سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گوتی: "دەوڵەتی تورکی فاشیست لە پێش چاوی هەموو جیهان تاوانی زۆر مەزن لە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدات. باش دەزانین ڕێگەی سەرکەوتن و ئازادی پەیوەستە بە فیداکارییەوە. تاوەکو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و گەڕانەوە بۆ عەفرین شەهید دەبەخشین".

لە مەڕاسیمەکەدا سکرتێری پارتی هاوپەیمانی نیشتیمانی دیموکراتیک ئەحمەد ئەل عەرەج بەڵێنی درێژە پێدانی ڕێگای شەهیدانی دا.

پاشان ناسنامەی هەر دوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

تەرمی شەهیدان بە دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان و هەلهەلەی دایکان بە خاک سپێردران.