لە یەریڤان پایتەختی ئەرمەنستان، توندوتیژی دژی ژنان لە گردبوونەوەیەکدا شەرمەزار کرا. گردبوونەوەکە لە لایەن یەکێتی ژنانی ئازاد و ڕێکخراوی ژنانی ئەرمەنی ڕیسۆراس لە پارکی ئیسحاقیان ئەنجامدرا.
ژنان بۆ شەرمەزارکردنی توندوتیژی دژی ژنان بە تێپ دەمی خۆیان داخستبوو، پانکارت بە کوردی و ئەرمەنی بە نوسینی "لە دژی قڕکردنی ژن، ژیان، ئازادی" و "هەر ژنێک دەکوژرێت بانگەوازە بۆ شۆڕش" و "بە ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین" بەرزکرایەوە.
بە ناوی یەکێتی ژنانی ئازاد سەیران جەلاد بە زمانی ئەرمەنی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و گوتی: "دەبێت لە دژی توندوتیژی دژی ژنان کە هەر ڕۆژێک بە شێوەیەکی جیاواز پێکدێت، دەنگمان بەرز بکەین و پێکەوە بوون زیاتر بکەین. بانگەواز لە ژنان دەکەین کە هێزی خۆیان کۆکەنەوە و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین" هێزەکانی خۆیان فراوان بکەن. دەبێت هەموو ژنێک بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ژیانی خۆی بە ڕێکخستن بکات و هەبوونی خۆی بپارێزێت".
سەیران جەلاد ئاماژەی بە بەرخۆدانەکانی ژنانی زیندانەکانی ئێران و تورکیا کرد و گوتی: "دەبینە دەنگی ئەو ژنانەی کە ئەمڕۆ لە زیندانەکانی تورکیا بەرخۆدان دەکەن و لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارەدەدرێن. دەبینە دەنگی ژنانی ئێزیدی کە تاوەکو ئێستا لە دەستی چەتەکانی داعشدا لە شەقامەکاندا دەفرۆشرێن".
سەرۆکی دامەزراوەی ژنانی ئەرمەنی ئانوش پۆخۆسیان ڕایگەیاند هەموو ساڵێک بەشێوەی جیاواز پێشوازی لە 25 ی تشرینی دووەم دەکەین. دەبێت بە هەموو کەسێک لە دژی توندوتیژی دژی ژنان دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە.
ڕۆژنامەنووس لیانا محۆیان پرسی “ئێمە وەک ژنان بۆچی پێکەوە چالاکی دەکەین؟" و گوتی: "لەبەر ئەوەی ئێمە ژنین و هەموو یەکین، دەبێت یەکێتی خۆمان بونیات بنێنین. بەبێ گوێدانە ئایین و نەتەوە دەبێت ئێمەی ژنان پێکەوە کۆببینەوە. لە دژی توندوتیژی لە دژی ژنان دەست لە ناو دەست بین".
گردبوونەوەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە کۆتا هات.