مەسەدە: شەڕ و داگیرکاری دەبێتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان

لە بەیاننامەکەی مەسەدە سەبارەت بە ٢٥ ی تشرینی دووەم، ئاماژە بەوەکراوە کە توندوتیژی دژی ژنانی سوریا بە هۆی شەڕ و هێرشی داگیرکارییەوە زیادیکردووە.

ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەم ڕۆژە بۆ یادی خوشکانی میرابێل، ڕۆژی گەشە کردنی تێکۆشانە لە دژی هەر جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک.

مەسەدە لە راگەیەندراوەکەدا، باسی ئێش و ئازارەکانی ژنانی سوریای کردەوە و ڕایگەیاند، ژنانی سوریا بەهۆی ئەو شەڕەی کە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بەردەوامە ئازارێکی زۆریان چەشتووە و بۆتە هۆی پەرەسەندنی توندوتێژی و جیاکاری بە شێوازی جۆراوجۆر، هەر لە هەژاری و پشتگوێ خستنەوە تا هەرەشە و ئەشکەنجەدان، کوشتن وبێسەروشوێن کردنی زۆرەملێ.

 ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم دۆخە لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە گەڵ ئەو شوێنانەی بەشێوەیەکی سیستماتیک ڕووبەڕووی پێشێلکاری جددی دەبنەوە هیچ جیاوازیەکی نییە. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنانی سوریا دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی کولتووری پیاوسالاری، یاسای جیاکاری و شەڕ و توندوتێژییە.بۆیە بۆ نەهێشتنی ئەم ڕاستیە پڕ لە ئازارە  و بۆ بەدیهێنانی یەکسانی ودادپەروەریی، دەبێت تێکۆشانێکی هەمەلایەنە بەرز بکەینەوە.

مەسەدە بانگەوازی لە هەموو ژنانی سوریا کرد؛ بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتێژی دژی ژنان دەست بە تێکۆشانێکی یەکگرتوانە بکەن، هەروەها جەختی لەوەشکردەوه که به شداری ژنان له پڕۆسه ی سیاسی و بڕیاردان، پێشکەوتنێکە بۆ هەر چارەسەریەکی سیاسی و بەردەوام له سوریا.