'دەوڵەتی تورک ڕاستەوخۆ مەدەنییەکان بە ئامانج دەگرێت'
دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆسەر گوندی حەلیسا و ناوچەکانی تل ڕەفعەت ناڕەزایەتییان نیشاندا و وتییان شەڕەکە ڕاستەوخۆ لە دژی ژن و منداڵە.
دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆسەر گوندی حەلیسا و ناوچەکانی تل ڕەفعەت ناڕەزایەتییان نیشاندا و وتییان شەڕەکە ڕاستەوخۆ لە دژی ژن و منداڵە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوانیوەڕۆی دوێنێ ناوچەی تل ڕەفعەت و گوندی حەلیسای کانتۆنی عەفرین-شەهبای تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا حەوت کەس برینداربوون کە زۆرینەیان منداڵ بوون.
دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆسەر گوندی حەلیسا و ناوچەکانی تل ڕەفعەت لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە ناڕەزایەتییان نیشاندا و ئاماژەیان بەوەدا ئەم هێرشانە ڕاستەخۆ بۆسەر مەدەنییەکانە.
هاوڵاتی، شاهین محەمەد سەبارەت بەهێرشەکانی سەر ناوچەکانی تل ڕەفعەت وتی: "بۆردوومانێکی سەخت بوو. دەزانین ئەمە یەکەم هێرش نیە و ماوەی حەوت ساڵە ئەم هێرشانە بەردەوامە. تاوانی ژن و منداڵ چییە؟ ئەو جێگایانەی بۆردوومان دەکرێن جێگەی سەربازی نین. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕاستەوخۆ تاوانی شەڕ دەکەن. پێویستە هەمووان لە دژی ئەم هێرشانە هەڵوێست وەرگرن."
شایەنی باسە لە ٢٣ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی ئاوارەکانی عەفرین لە ناوچەی تل ڕەفعەت کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەی ئەنجامدا کە تێیدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.