ژنانی مەخمور: بە فەلسەفەی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ دەگەینە سەرکەوتن
ژنانی کەمپی مەخمور بە پێشەنگایەتی مەجلیسی عەشتار بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
ژنانی کەمپی مەخمور بە پێشەنگایەتی مەجلیسی عەشتار بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بە پێشەنگایەتی مەجلیسی عەشتار بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
ڕێپێوانە جەماوەرییەکە بە بەشداری خوێندکاران و دانیشتوانی کەمپەکە لە بەردەم بینای دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان دەستی پێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت بە نووسینی "دژی هەموو توندوتیژی و داگیرکاری و دەسەڵاتدارییەک، ژن ژیان ئازادی" و "ژن ژیان ئازادی، سەربخە ئازادی" و پۆستەری خوشکانی میرابەل و ژنانی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی هەڵگیرا، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و
"بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرز کرایەوە.
دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەشتە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان، خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان نیشان درا. لە دوای ڕێزگرتنەکە لەسەر گرنگی و واتای ٢٥ی تشرینی دووەم هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپی مەخمور فاتمە بیلەن قسەی کرد.
فاتمە بیلەن لە سەرەتایی قسەکانیدا ژنانی تێکۆشانی ئازادی بە بیرهێنایەوە و گوتی: “ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم میراتی خوشکانی میرابەلە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد شۆڕشێک پێکدێت و هەزارن ژن لەو ڕێگەیە گیانی خۆیان بەخت دەکەن. وەک ژنان ئەمڕۆ لەسایەی پێشەنگەکانمان دەڵێین "ژن هەن و هەر دەمێنن" وەک ژنان خاوەندارێتی لە مافەکانی خۆمان دەکەین. ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دژی گۆشەگیری، دەسەڵاتداری و هەموو هێرشەکان، لە گۆڕەپانەکان بەرخۆدان دەکەن".
فاتمە بیلەن ڕایگەیاند بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سەردەکەوین و گوتی: “وەک ژنانی کورد خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و بە پێشەنگایەتی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سەردەکەوین. بانگەواز لە هەموو ژنانی کورد و جیهان دەکەین لە دژی هەموو هێرشەکان بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن و ئازادی خۆیان بە دەست بهێنن. بە ڕێکخستنەکانمان تێکۆشان لە دژی توندوتیژی فراوان بکەین و لە هەموو گۆڕەپانەکان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" هاوار بکەین".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بە کۆتا هات.