ئیدارەی دەرەوەی پەیوەندییەکانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە ئەنجامی سی و سێهەمین کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کە لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ لە مەنامە پایتەختی بەحرەین بەڕێوەچوو بڵاوکردەوە.
دەقی بەیاننامەکە وەهایە:
"لە مادەی شەشەمی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سوریا و گەڕانەوەی بەسەلامەتی ئاوارەکان کراوە، هەروەها گۆڕانکاریی دیمۆگرافی ڕەتدەکرێتەوە.
لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی بنەما هاوبەشەکان جەخت لەوە دەکەینەوە کە گرنگە ئەو پرسانە کە سەبارەت بە دۆخی سوریا دەربڕدراون جێبەجێ بکرێت. لە نێو عەرەبەکاندا ڕوانگەیەکی ئەرێنی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکانی سوریا.
ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین و ناوچەکانی تری سوریا ڕوودەدەن، بە پێچەوانی هەوڵەکانی وڵاتە عەرەبیەکانە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سوریا. لەو هەرێمانە گۆڕانکاریی کۆچ، دیمۆگرافی و هەروەها کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕوودەدات.
ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ هاوکاری لە گەل یەکێتی وڵاتەعەرەب و زلهێزەکانی تر ڕایدەگەیەنین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مسۆگەرکردنی ئاسایش و ڕێگریکردن لە گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە هەرێمەکاندا.
هەروەها داوا لە یەکێتی وڵاتەعەرەبیەکان دەکەین بۆ بەدیهێنانی هیواکانی گەلی سوریا و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و دەستەبەرکردنی ئارامی لە ناوچەکەدا بکەونە هەوڵدانەوە. جارێکی تر جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە جێبەجێکردنی ئەرکی نەتەوەیی خۆمان، یەکێتی سوریا، گەل و جوگرافیاکەی دەپارێزین."