قەسەدە: هەڤاڵمان مەزڵوم قامیشلی شەهیدبوو

قەسەدە رایگەیاند کە شەڕڤانی ئەوان مەزڵوم قامیشلی (باسل لۆرانس ئەلحسۆ) کە لە هێرشی چەتەکاندا بریندارببوو، شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی شەهیدبوونی مەزڵوم قامیشلی (باسل لۆرانس ئەلحسۆ)  راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، "هەڤاڵمان مەزڵوم و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی دیکە لە بەرامبەر هێرشی تیرۆریستی لە دژی دەروازەی سەرەکی خاڵی سەربازی خۆڕاگرییان کرد و نەیانهێشت تیرۆریستان بجنە ناو خاڵە سەربازییەکەوە. تیرۆریستەکان لەو هێرشەیاندا ئۆتۆمبێلێکیان تەقاندەوە. لە ئەنجامدا سێ شەڕڤانمان شەهید بوون و ٧ی دیکەش برینداربوون. هەڤاڵمان مەزڵوم یەکێک لە بریندارەکان بوو.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان دەکەین. تۆڵەی شەهیدانمان لەو تیرۆریست و بکوژانە دەکەینەوە. هێزەکانمان سەرچەتە و بەرپرسی ئەو هێرشەیان لەناوبرد. هەروەها ئۆپراسیۆنەکانمان لە دژی ئەوان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتە ناوچەکە لە تیرۆری ئەوان رزگار دەکەین".

زانیاری لە سەر ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: مەڵوم قامیشلی

ناو و پاشناو: باسل ئەلحسۆ

ناوی دایک: نەجلە ئەلحسۆ

ناوی باوک: لۆرانس

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دۆڵاویە-١٩٩٥

شوێن و کاتی شەهیدبوون: نەخۆشخانەی ساریا- حەسەکە- ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤".

هـ . ب