ئەزموونەکانی ژیانی خۆی لە ڕێگەیی نووسینەوەی هەڵبەستەوە دەردەبڕێت
نور مێرزۆ باسی لە حەزی خۆی بۆ هەڵبەست نووسین کرد و وتی: "کاتێک هەڵبەست لە سەر وڵات و شەهیدان دەنووسم، حەز و مانادارییەکی زۆر لە وشەکاندا دەبینمەوە."
نور مێرزۆ باسی لە حەزی خۆی بۆ هەڵبەست نووسین کرد و وتی: "کاتێک هەڵبەست لە سەر وڵات و شەهیدان دەنووسم، حەز و مانادارییەکی زۆر لە وشەکاندا دەبینمەوە."
هەموو کەسێک هەستەکانی بە ڕێگە و شێوازی جیاواز دەردەبڕێت. نور مێزرزۆ لە گرێ سپی یەکێکە لەو ژنە گەنجانەی لە ڕیگەی هەڵبەستەوە هەستەکانی خۆی دەردەبڕێت. نور مێزرۆ خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی وێژەی کوردییە لە زانکۆی قامیشلۆ. بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارەبوو.مێزرۆ توڕەی دڵی خۆی و هەڵوێستی کۆمەڵگەی کوردی لە بەرامبەر داگیرکارییەکان لە ڕێگەی هەڵبەستەوە دەردەبڕێت. ژیانی خۆی بە نووسینەوەی هەڵبەست لەسەر وڵات و شەهیدان ڕازاندووەتەوە.
نور مەزرۆ ئاماژەی بەوەدا هەر لە منداڵیەوە حەزی لە نووسینەوەی هەڵبەست هەبووە و ڕۆژ بەدوای ڕۆژ ئەو حەزەی پەرەپێداوە و وتی: "لەسەرەتادا لە بواری نووسینەوەی هەڵبەستدا لاوزبووم و کەمکوڕی زۆرم هەبوو. هیچ کاتێک لەو باوەڕەدا نەبووم ڕۆژێک بێت بتوانم لەسەر وڵات و شەهیدانمان هەڵبەست بنووسمەوە. ئەوەی بوو بە شانازی و هۆکاری باشبوونم ئەوەبوو بۆ ئەکەم جار لەسەر شانۆی زانکۆ لە پێش هەموواندا هەڵبەستێکم خوێندەوە. ئەو هەڵبەستم لەسەر هاوڕێی شەهیدم دلدار گرێ سپی بوو کە زۆرم خۆشەویست. کەسانی دەوروبەرم هەمیشە هاندەرم بوون بۆ ئەوەی خۆم بەرەپێش بەرم و هەستەکانم لە ڕێگەی هەڵبەستەوە دەرببڕم."
هێزی خۆم لە هەڵبەستەکاندا دەبینمەوە
نور مێزرۆ ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبەستەکانی لەسەر وڵات و شەهیدان دەنووسێت و وتی: "یەکێکم لە کۆچبەرانی شاری گرێ سپی. شاهیدی چەندین بەرخۆدانی شەهیدانم. بە بەرچاومەوە شارەکەم داگیرکرا. زۆر ئازارم بەم داگیرکارییە خوارد. بۆیە زۆرینەی هەڵبەستەکانم لە بارەی وڵات و شەهیدانەوەیە.کاتێک لەسەر وڵات و شەهیدان دەنووسم، خۆشەویستی و مانادارییەکی گەورە لەو وشانەدا دەبینمەوە. هەڵبەستەکانم هەمووی دەربڕی ئەزموونەکانی نێو ژیانمە. بەو مانایە دێت کە ئەزموونەکانم خۆیان دەربڕن. بۆیە داوا لە هەموو گەنجان، منداڵان و دایکان دەکەم بە هەر ڕێگەیەک بێت هەستەکانی خۆیان دەربڕن. هەر کەسێک دەتوانێت لە ڕێگەیی هەڵبەستەوە هەستەکانی دەربڕێت ئەوەی با دەریبڕێت، چوونکە هەڵبەست نەمرییە. چوون ئازاری دڵی گەلەکەمان زۆر مەزنە. گەلەکەمان ڕووبەڕووی گەلێک ئیش و ئازار و کۆمەڵکوژی بووەتەوە.پێویستە هەموو کەسێک بیر و هەستەکانی خۆی بۆ کۆمەڵگە بڵاوبکاتەوە."