بەڕێوەبەری خۆسەر ئامادەی کاری هاوبەشە لەگەڵ کۆمکاری عەرەبیدا

بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند پەیوەست بە بابەتی "تێکۆشان لە دژی تیرۆر، پێکهێنانی ئاسایش و ڕێگریکردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیا" ئامادەی هاوکاریین لەگەڵ کۆمکاری عەرەبیدا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربارەی ئەنجامنامەی ٣٣هەمینی لوتکەی عەرەبی کە لە ١٦ی گوڵانی ٢٠٢٤دا لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەسترا ڕاگەیاندراوێکی نوسراویی بڵاکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە بەندی شەشەمی ئەنجامنامەی لوتکەی عەرەبیدا باس لە دۆخی سوریا و بە سەلامەتی گەڕانەوەی پەنابەران کراوە، هەرەوەها گۆڕینی دیمۆگرافیاش ڕەتکراوەتەوە.

لە سەر ئەم بنەمایە پاپەندبوونمان بە ڕەگەزی هاوبەش، دەستنیشانی دەکەین کە خاڵەکانی ئەنجامنامەکە پەیوەست بە دۆخی سوریا زۆر گرنگە. پەیوەست بە چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکان کە ڕێگرە لە کۆبوونەوەی سورییەکان، هەڵوێستێکی عەرەبی ئەرێننیە.

پێشهاتەکانی لە عەفرین و هەرێمەکانی تری سوریا ڕوودەدەن، پێچەوانەی هەوڵدانەکانی عەرەبە کە خواستیانە ئارامی لە سورییا بێتەئاراوە. لەو ناوچانە  لەو ناوچانەدا هاوکات لەگەڵ پراکتیکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ کۆچبەریکردن و گۆڕانی دیمۆگرافی لە ئارادایە.

بۆیە ئێمە دەڵێین ئامادەین لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی و هێزەکانی دیکە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕاندنەوەی ئاسایش و ڕێگریکردن لە گۆڕانی دیمۆگرافی کاربکەین. داواکارین لە کۆمکاری عەرەبی بۆ ئەوەی گوشاربکات بۆ ئەوەی هیواکانی گەلانی سوریا بێنەئاراوە، داگیرکاری بە کۆتابێت، ئارامی لە هەرێمەکەدا بێتەئاراوە. دیسان دەێڵێینەوە ئەرکی نیشتیمانی خۆمان پێکبهێنین، گەل و جوگرافیایی ئەم وڵاتە بپارێزین."