لە شەهبا هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کاندیدەکان بەڕێوەچوو

گەلی عەفرین و شەهبا بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی، ئەمڕۆ ڕوویانکردە ناوەندەکانی دەنگدان و دەنگیاندا.

لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی کۆنگرەی ستار و پەیەدە، هەڵبژاردن ئەنجامدرا. لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە ٢٧ ی نیسان ٥ کاندیدی ژن لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە دیاریکردن و ئەمڕۆش هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامدرا.

سندوقی دەنگدان لە سەرانسەری گوند و ناوچەکان دانران و کاتژمێر ٩ ی بەیانی دەنگدان دەستی پێ کرد. گەل بۆ دیاریکردنی ئیرادەیان بەشێوەی جەماوەری ڕوویانکردە ناوەندەکانی دەنگدان.  

ئەندامی کۆمیتەی چاودێری هەڵبژاردن، واحیدە خەلیل ڕایگەیاند هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ دیاریکردنی کاندیدەکان بەڕێوەچوو، پاشان پرۆسەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکی شارەوانییەکان ئەنجام دەدرێت، هەر کەس بە ئیرادەی خۆی کاندید هەڵدەبژێرێت، گەل ئەو هاوسەرۆکی شارەوانیانە هەڵدەبژێرن کە ئیکۆلۆژی دەپارێزێت و کێشەکان چارەسەر دەکات و خەبات دەکات، ئەمەش مانای هۆشیاری گەلە بۆ خاوەنداری لە دەنگی خۆی.

هاوڵاتیەکی عەفرینی لە کەمپی سەردەمەوە، وەلا محەمەد هیوای سەرکەوتنی بۆ کاندیدەکان خواست و داوای کرد هەر کەس سەرکەوت کاربکات بۆ خزمەتی گەل، گوتی: "گەلەکەمان چەندین ئاستەنگی تێپەڕاند و پێویستە بۆ چارەسەر کاربکەین. وەک ژنێک، ئەمڕۆ بە مۆراڵێکی مەزنەوە هاتم بۆ دەنگدان و داوا لە هەمووان دەکەم بەشداربن لە دەنگدان".