یەک لە قارەمانانی شەڕی کۆبانێ: فەیسەڵ ئەبو لەیلا

یەک لە شەڕڤانانی ئەبولەیلا بە ناوی موسا ئەلحەلەبی رایگەیاند، کە تا دوا سات ئەبولەیلا لە خۆڕاگریدا بوو و وتی، "دەبێت ئێمە بە یەکێتی و یەکگرتوویی خۆمان رێباز و ئامانجەکانی شەهیدان بگرینەبەر.

فەرماندەی لیوای شەمس ئەلشمال فەیسەڵ بیلال سەعدون (فەیسەڵ ئەبولەیلا) لە ساڵی ١٩٨٤ لە کۆبانێ لەدایکبوو، لە ناوبنەماڵەیەکی هەژاردا گەورەبوو. باوکی چوار منداڵ بوو. فیتەری ئۆتۆمبێل بوو. لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش بەشداری لە شۆڕشدا کرد. لە دژی رژێمی بەعس تێکۆشا. یەک لە دامەزرێنەرانی بەرەی ئەل ئەکراد لە شاری منبج بوو. لەوێ یەکێک لە فەرماندەکانی لیواکە بوو.

لە دژی رژێمی بەعس لە ئەشرەفیە، شێخ مەقسود، حەڵەبی کۆن، لازقیە شەڕی کرد. دوای دەرکەوتنی بەرەی نوسرە و داعش لە منبج و جەرابلۆس، باب، پردی قەرەقۆزان، عەین عیسا و گرێ سپی شەڕی کرد و بەشداربوو لە بەرخودانی کۆبانێ و مۆری خۆی لە شەڕی کۆبانێ دا. بەشداری لە هەڵمەتی سرین تا منبج کرد  وبەردەوام لە شەڕدابوو.

یەک لە شەڕڤانەکانی ئەبو لەیلا بە ناوی موسا ئەلحەلەبی وتی، کە ئەو لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لەگەڵ ئەبو لەیلا بەشداری لە شەڕدا کردووە و وتی، "من لە شاری حەڵەب بەشداربوم. تایبەتمەندییەکانی ئەبولەیلا وایکرد کە بچمە ریزی شەمس ئەلشمالەوە، ئەو بە بەرخودان و شێوازی ژیانیە خۆیەوە منی بەرەو لای خۆی کەمەندکێش کرد. لە بەرامبەر چەتەکانی داعش شەڕمان کرد لە تەواوی هەڵمەتەکاندا لە دژی داعش لە کۆبانێوە تا کۆتاییهێنان بەو چەتانە، لە هەموو هەڵمەتێکدا بەشداربووین".

هەڵمەتی رزگاکردنی منبج کە لە ١ی حوزەیراندا دەستیپێکرد، فەیسەڵ ئەبو لەیلا سەرکردایەتی هەڵمەتەکەی دەکرد و یەک لە فەرماندەکانی بەرەی شەڕ بوو، کە لە رێکەوتی ٥ی حوزەیراندا شەهیدبوو، بۆ رێزگرتن و وەفاداری بە رەنج و بەرخودانی ئەو، هەڵمەتەکە لەسەر ناوی ئەو بەردەوام بوو؛ "هەڵمەتی شەهیدی فەرماندە فەیسەڵ ئەبو لەیلا'. لە ١٥ی ئابی ٢٠١٦ منبج و دەوروبەری بە تەواوەتی لە تارمایی داعش رزگار کران.

فەرماندە ئەبولەیلا تا هەڵمەتی رزگارکردنی منبج شەڕی کرد

موسا ئەلحەلەبی ئەوەی خستەڕوو، کە لە هەڵمەتی کۆبانێوە تا رزگاکردنی منبج فەیسەڵ ئەبو لەیلا لەبەرامبەر چەتەکانی داعش تێکۆشا و وتی، "دڵخۆشی و دڵتەنگیمان پێکەوە بوو. خۆشترین ساتەکانی ژیانم ئەو ساتانەبوو کە لە شەڕی کۆبانێدا من و ئەبو لەیلا پێکەوەبووین. تایبەتمەندی ئەبولەیلا ئەوەبوو کە تۆ چەندە دڵتەنگ بوویتایە بە قسەیەک ورەی بە مرۆڤ دەبەخشی".

موسا ئەلحەلەبی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەبولەیلا بە ورەیەکی زۆر بەرزەوە بەشداری لە هەڵمەتی منبجدا کردووە و هەروەها وتی، "کاتێک گەیشتینە گوندی خەفیت ئەبوقەلقەل لەوێ داعش بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەرمان. ژمارەیەکی زۆر چەتە بە شێوەی خۆکوژی و بۆمبڕێژکراو هێرشیان کرد. گروپێکی شەمس ئەلشمال گەمارۆدران. کاتێک ئەبولەیلا ئەوەی بیست تاوی دایە چەکەکەی و بەرەو گروپەکە رۆیشت. لەو کاتەدا منیش هاوڕێیەتی ئەبولەیلام کرد و پێکەوە چووین. سەرەتا کە گەیشتینە گوندەکە لەنێوان ئێمە و چەتەکاندا شەڕ هاتە ئاراوە. لەو کاتەدا چەتەکان بە کاتیوشا و تانک هێرشیان ئەنجامدا. لەو کاتەدا بە منی وت، سەیر بکە بزانە ئەو کاتیوشایانە لە کوێوە هەڵدەدرێن. دوو مەتر مەودا لە نێوان من و ئەودا بوو. لەو کاتەدا بینیم کاتیوشایەک لە نزیکمان تەقیەوە، بە هۆی تۆز و دوکەڵەوە هیج دیار نەبوو. کاتێک تۆز و دوکەڵەکە نەما بینیم فەیسەڵ ئەبولەیلا لەسەر زەوییە و بریندارە. چەندە بانگم کرد وەڵامی نەدامەوەبەڵام نەمدەزانی کە لە سەریەوە بریندارن".

' خەونەکانی ئەبولەیلا بهێنینەدی'

موسا ئەلحەلەبی بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا" بەهۆی بریندارییەکەمەوە منیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ و ئەبولەیلاشیان گواستەوە بۆ باشووری کوردستان. دوای چەند رۆژ هەواڵی شەهیدبوونیمان پێگەیشت. ساتێکی بەئازاربوو، ناتوانم گوزارشتی لێبکەم. داوا لە هەموو شەڕڤانان دەکەم کە ئێستا لە سەنگەری شەڕدان کە هەموو کات لە سەر رێبازی شەهیدانیان بن. یەکدەست و یەکگرتوو بەرخودان بکەین، ئەمە خەون و ئاواتی ئەبولەیلایە. دەبێت ئێمەش بە یەکگرتوویی رێبازی هیوا و ئامنجەکانی شەهیدان بگرینەبەر".

هـ . ب