لە گوندی کانیڕەش ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدرێت

سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری ناوچەی کانیڕەشی چەولیگ دەستی بە هێرشی سەربازی کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان، سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی هشهسۆک، وارێ عەرەبۆ و زۆزانەکانی جرای سەر بە ناوچەی کانیڕەشی چەولیگ لە ئێوارەی دوێنێوە دەستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە.

راگەیەندرا کە ئۆپراسیۆنی داگیرکەران لە رێگەی دانانی بۆسەوە بەردەوامە.

هـ . ب