مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا: ئێمە لەسەر هێرشەکان گفتوگۆ دەکەین

مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، لەم کاتەدا ژنان هێرشیان دەکرێتە و مرۆڤ بەهۆی کێشەی جیۆپۆلەتیکییەوە لە ژێر گوشاردایە و بەهیچ شێوەیەک ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەن و وتی، لە لیژنە ئەمنییەکاندا لەسەر ئەو بابەتە ڕادەوەستن.

ڕۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکرێن و وتی: ئێمە بە بەهێزترین شێوە هەوڵ دەدەین پەیامەکە بگەینینە شوێنی خۆی. دەبێت بتوانین ئەوەی ڕوو دەدات قبوڵی نەکەین و بە جیهانی ڕابگەیەنین".

ڕۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە دانیشتنی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری میدیا خەبەر تیڤیی دایەوە.

مێتسۆلا ڕایگەیاند، ڕاگەیاندراوی دوێنێ بۆ ڕێزگرتن لە یاسا نێونەتەوەییەکان و وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان ڕوون بوو و وتی: "ئێمە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و گروپە جیاوازەکان و لەگەڵ لیژنە جیاوازەکان لەسەر ئەم بابەتە ڕادەستین. ئێمە گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین، کە دەبێت چۆن لەسەر ئەم بابەتە ڕاگەیاندراو و لێدوان بدەن. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەوەی  ڕوو دەدات بە جیهانی بگەیەنین".

مێتسۆلا ڕاشیگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرنامە و ئەجێندای کاریاندا دەهێڵنەوە و وتی: "بۆ ڕاوەستان لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ لیژنەکانی ئەمنی و بەرگری و دەرەوە کۆدەبینەوە".

ژ.ت