بە دیمەن

کوردانی ئەوروپا بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە ڕژانە گۆرەپانەکان

کوردانی ئەوروپا، بەبۆنەی ١ ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، ڕژانە گۆڕەپانەکان.

١ ی ئایار

کوردستانیان بەشێوەی جەماوەری بەشداربوون لە ڕێپێوانەکانی ١ ی ئایار لەسەر بانگەوازی سەندیکا ئەوروپییەکان.

مارسیلیا

لە مارسیلیا دامەزراوە و ڕێکخراوەکان، لەنێویاندا ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستان بە ڕەنگ و ئاڵا و پانکارتی خۆیانەوە بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا کوردان درووشمی "ئازادی بۆ سەرۆک ئاپۆ" و "ستاتۆ بۆ کوردستان" و "بکوژ ئەردۆگان" و "کۆتایی بە داگیرکاری بهێنن"یان بەرزکردەوە.

بڵاوکراوەیان دابەشکرد دەربارەی گۆشەگیری و داگیرکاری، تیشکخرایە سەر ئامادەکاری دەوڵەتی تورک بۆ شەڕی بەرفراوان، داوای هەستیاری لە ڕای گشتی کرا.

هینیبوت

لە شاری هینیبوتی فەرەنسا کوردان بە ڕەنگی خۆیانەوە بەشداری چالاکی ١ ی ئایار بوون.

لە وتەکانی چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا ١ ی ئایار ڕۆژی هەموو کرێکاران و گەلانە کە دژی ستەم تێدەکۆشن و داوای ئازادی دەکەن.

ئاهەنگەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.

هامبۆرگ

١ ی ئایار لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا. کوردستانیانی شارەکە بەشدارییەکی بەرچاویان لە چالاکییەکەدا کرد، پارت و سەندیکا و ڕێکخراوەکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

فرانکفۆرت

لە فرانکفۆرت ڕێپێوانی ١ ی ئایار ئەنجامدرا. مەجلیسی ژنانی ئامارا، مەجلیسی جڤاکی کوردی دیموکراتیک، پەژاک، کەجەرە، کژار و دەیان ڕێکخراوی چەپ بەشداربوون. هەڵوێستی بەلژیکا دژی چاپەمەنی کورد بە پانکارتەکان شەرمەزارکرا.

هەروەها لە چالاکییەکەدا پانکارتی "چاپەمەنی کورد بێدەنگ ناکرێت" و "بژی یەکگرتنی گەلان"، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

دویسبۆرگ

لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا ١ ی ئایار بە جۆشەوە پیرۆزکرا.

لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا کوردستانیان درووشمی "بژی ١ ی ئایار" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان بەرزکردەوە.

مانهایم

بەو بۆنەیەوە لە شاری مانهایم ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی ١ ی ئایار" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتەکان بە زمانی کوردی و تورکی و ئەڵمانی، ئاڵای ڕۆژئاوا و تەژەکە-ئە و وێنەی شەهیدانی پاریس بەرزکرایەوە.

شتوتگارت

١ ی ئایار لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا.

لە چالاکییەکەدا فرۆشتنی چەک بە "ئەردۆگانی دیکتاتۆر" لەلایەن ئەڵمانیاوە شەرمەزارکرا و پەیامی یەکگرتن و هاوکاری بۆ بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە دووپاتکرایەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا کوردستانیان پۆستەرێکی مەزنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.

هێلسینکی

لە شاری هێلسینکی پایتەختی ئەڵمانیا، بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

کوردان بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لەنێو بلۆکی "مانگرتنی گشتی" زۆربەی ڕێکخراوە چەپ و ئەنارشیستەکاندا جێگەیان گرتبوو.

لە وتەکاندا ڕەخنە لە سیاسەتی دەسەڵاتی ڕاسترەو گیرا و بانگەوازکرا بۆ مانگرتنی گشتی.

لیماسۆل

لە شاری لیماسۆلی قوبرس هەزاران کەس بۆ پیرۆزکردنی ١ ی ئایار کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا، کۆمەڵەی چاندی کوردی تیۆفیلۆس بە پانکارتی خۆیان و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەشداربوون، درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و "دەوڵەتی داگیرکەری تورک" و "بکوژ ئەردۆگان" بەرزکرایەوە. هەروەها بڵاوکراوەکان دەربارەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دابەشکرا.