گەنجانی ئێلح لە گەڕەکەکان دەستیان بە بەرخۆدان کرد

گەنجان لە گەڕەکەکانی یەنی مەحەل و باگلار و جودی ڕژانە گۆڕەپانەکان، دەستبەسەراگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد.

گەنجانی ئێلح بەردەوامن لە بەرخۆدان دژی داگیرکردنی شارەوانییەکان.

گەنجان لە گەڕەکەکانی یەنی مەحەل و باگلار و جودی ڕژانە گۆڕەپانەکان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن"یان بەرزکردەوە.

پۆلیس بە تۆما و گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەی پلاستیک هێرشی کردە سەر گەنجان. لە بەرامبەردا گەنجان بە بەرد و یاری ئاگرین وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە.

زانراوە پاش بەرخۆدانی گەنجان تۆمایەک لەکارکەوتووە.