لە ڕەقە تەرمی دوو شەهیدی قەسەدە بەخاک سپێردرا

تەرمی دوو شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندوی سەر بە قەسەدە، شەهید شەعبان عەبد ئەل شەداد و فیراس محەمەد ئەل بیجۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی شارۆچکەی حکومییە بەخاک سپێردران.

بە سەدان خەڵکی کانتۆنی ڕەقە، دامەزراوە مەدەنی و سەربازی، کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و پارتی سووریای ئاییندە لە گۆڕستانی شەهیدانی شارۆچکەی حکومییە کۆبوونەوە تەرمی هەر دوو شەهیدی هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە خاک سپێردران.
شەهید هۆگر ڕەقە (فیراس محەمەد ئەل بیجۆ) لە ٢١ تشرینی دووەمدا و شەعبان ڕەقە (شەعبان عەبد ئەل شەداد) لە ٢٢ تشرینی دووەم لە کاتی بە جێگەیاندنی ئەرکی خۆیاندا لە فورات شەهید بوون. 
بەناوی هێزەکانی کۆماندۆ فەرماندە مەحمود کۆبانی قسەی کرد و گوتی: “ئێمە ماڵئاوایی لە هەر دوو شەهیدی خۆمان دەکەین کە لە پێناو خاکدا شەهیدبوون”.
محەمەد کۆبانێ ئەوەشی دیاریکرد کە دووژمن هەوڵدەدات خاکمان داگیر بکات، لێ نازانن هێز و گەل بەرخۆدان دەکەن و سەردەکەون.
هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری شەهیدان، بریندارن و بەدیلگیراون ئیبراهیم ئەل حەمود قسەی کرد و گوتی: “لە خاکی قارەمانەکانەوە بەرخۆدانی شەهیدان لە بەرانبەر داگیرکاری عوسمانی بە بیردێنینەوە.
لە کۆتاییدا ناسنامەی هەر دوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.