ئه‌مریكا: به‌م نزیكانه دەیان هەزار سەربازی كۆریای باكور به‌شداریی جه‌نگی ئۆكرانیا دەکەن
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگەیاند به‌م نزیكانه دەیان هەزار سەربازی سوپای كۆریاى باكور کە لەئیستادا لە ڕوسیان به‌شداریی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كەن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگەیاند به‌م نزیكانه دەیان هەزار سەربازی سوپای كۆریاى باكور کە لەئیستادا لە ڕوسیان به‌شداریی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كەن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە، لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه، :" كۆریای باكور دەیان هەزار سەربازی هێزه‌كانی له ڕووسیا كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌م نزیكانه به‌شداریی جه‌نگی ئۆكرانیا بكه‌ن".
جێگای باسە، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بەوەشکردووە:" به‌پێی زانیاریه‌كانیان هێزه‌كانی كۆریای باكور له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانییه‌تی له روسیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌مزوانه شانبه‌شانی هێزه‌كانی روسیا به‌شداریی جه‌نگی ئۆكرانیا بكه‌ن."
لەلایەکی دیکەوە، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ڕوسیا و کۆریای باکور لە ڕووی هاوکاریی سەربازییەوە، شین وۆن سیك ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆریای باشور باسی له‌وه‌كردووه كه:" پێده‌چێت رووسیا له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی 'پیۆنگ یانگ' هێزه‌كانی ڕه‌وانه‌ی شه‌ڕی ڕوسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بكات، پێداوێستی و كه‌ره‌سته‌ی به‌رگریی ئاسمانی و موشه‌كی دژه فڕۆكه‌ی راده‌ستی كۆریای باكور كردبێت".