لە تورکیا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٢٥ کەس

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورک ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٩ کەسی تر لە سەرتاسەری تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

فەخرەدین کۆجا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەو پێیە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٢٥ کەس و ٢٠ هەزار و ٩٢١ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون.

ف.ق