بە دیمەن

لە نەمسا هێرشی داگیرکاری شەرمەزار کرا

لە شارەکانی لینز و گرازی نەمسا، هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا.

لە شارەکانی لینز و گرازی نەمسا، لە دژی کۆمەڵکوژی و هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا چالاکییەکی شەرمەزار کردن ئەنجامدرا.

کوردان لە لینز مارتن لوسەر پلاتزێ کۆبوونەوە و لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا چالاکی شەرمەزار کردنیان ئەنجامدا. ڕای گشتی بە بروشورەکانی ڕاگەیاندنی ناوەندی کۆمەڵگەی ئازاد لە دۆخی ئێستای ڕۆژئاوا ئاگادار کرایەوە.

چالاکوانان باسیان لە سیاسەتی هێزە ئیمپریالیستەکان کرد لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان کە ئەو هێزانە پاڵپشتی شەڕی ناوچەکە دەکەن، بەتایبەتی کاتێک باس لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان دەکرێت. ئەوانەی قازانجی گەورە لە بازرگانی چەکدا بەدەستدەهێنن "بکوژی منداڵانن".

 دوای ئەوەی تورکیا یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد و لە ساڵی ٢٠١٨دا عەفرینی داگیرکرد، بە هەزاران کورد کە لە عەفرین ئاوارە بوون و چوونە شەهبا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هەمان هەڕەشە بوونەوە. ئاماژە بەوە کرا کە جارێکی تر ئاوارەکان بە زۆر ئاوارە کران و پێشێلکاریەکی جدی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمەکە ڕوودەدات. دەستنیشانکرا کە گەلی هەرێمەکە پێویستیان بە هاوکاری بەپەلەیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وترا: "گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەڵەب لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورەدان. لقی سوریای قاعیدە، چەتەکانی تەحریر ئەل شام، لە ڕووی چەک و داراییەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پشتیوانی دەکرێن. ئەم دۆخە کاریگەری خراپی لەسەر ئاسایشی هەرێمەکە هەیە و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی گەلی کورد دەکات."

گراز

لە گراز، لە ستیەرهۆف، گەلی کورد و دۆستانیان کۆبووەوە و خاوەنداریان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و سیاسەتی گڵاوی هێزە جیهانیەکانیان ئاشکرا کرد.

لە چالاکییەکەدا پەیامی فراوانکردنی پشتگیری درا.