لە پرتوگال هێرشی داگیرکاری شەرمەزار کرا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری لیشبۆنەی پورتوگال شەرمەزار کرا.

لە شاری لیشبۆنەی پورتوگال بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی پشتیوانی کوردستانی پورتوگال هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزارکرا. لە چالاکییەکەدا بانگەواز بۆ ڕاگرتنی قەیوم و کۆمەڵکوژی کرا. 'خاوەندارێتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن'

لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکان کرا و ڕاگەیەندرا کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی گەل دابین ناکرێن. هەروەها پەیامی پشتیوانی بۆ سوریا و کوردستان بەرزکرایەوە.

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی پشتیوانی ئینترنسیۆناڵ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکە" کۆتایی هات.