لە ئۆسلۆ داگیرکەریی و خیانەت شەرمەزارکران
کوردستانیان لە ئۆسلۆ هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتیان شەرمەزارکرد.
کوردستانیان لە ئۆسلۆ هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتیان شەرمەزارکرد.
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر باشوری کوردستان و هاوکاری نۆکەر و داردەستەکان لەو داگیرکەرییەدا، بە کۆبوونەوەیەک لە ئەنجومەنی ئۆسلۆی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) شەرمەزارکرا.
هاوسەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد کۆبوونەوە و دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، یادی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەرزڕاگیرا کە ٢٣ی ئاب لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سلێمانی شەهیدبوون.
هاوسەرۆک رۆزەرین ئاڵگونەرهان و ئەندام ئاسۆ داوایان لە گەلی کوردی وڵاتپارێز و دۆستانی کرد کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبن.
بریارە لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆسلۆش چالاکی شەرمەزارکردن بەڕێوەبچێت.