بە دیمەن

نەدیم سەڤەن: مێژووی بارزانییەکان مێژووی خیانەتە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن ئاماژەی بەوەدا مێژووی بارزانییەکان، سەرتاپا مێژووی خیانەتە و وتی: "هەموو کەسیك دەزانێت بنەمای خیانەت لە خیانەتی بنەماڵەی بارزانیەوە سەرچاوە دەگرێت. پێویستە هەمووان لەدژی خیانەت هەڵوێست پیشان بدات."

نەدیم سەڤەن

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن پەیوەست بە باتەکانی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هاوکاری نێوان سودانی-پەدەکە و دەوڵەتی تورک، وە بەرخۆدانەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پارستی مەدیا لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە هەڵسەنگاندی بۆ ئەو بابەتانە کرد.

سەڤەن ئەوەی بیرهێنایەوە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەرکی هەموو کۆمەڵگایە و لەسەرووی هەموویەوە پەکەکە، وتیشی؛ پێویستە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستپێکردووە، زۆر بەرفراوانتر بکرێت و هەموو کەسێک خاوەنداری لێبکات.

سەڤەن ئاماژەی بەوەدا تەنها خەمی بنەماڵەی بارزانی بەرژەوەندییە بنەماڵەیەکانی خۆیانە لەسەر بنەمای خۆ دەوڵەمەندکردن پەنا بۆ هەموو ڕێبازەکانی خیانەت لە دژی گەلی کورد دەبن. وتیشی لە هەموو قۆناغێکی شۆڕشە کوردییەکاندا بنەماڵەی بارزانی هاوکاری و کۆیلایەتی بۆ دوژمنانی کورد کردووە. سەڤەن باسی لە بەرخۆدانی بێهاوتای گەریلا کرد و ئاماژەی بەوەدا ماوەی ٣ ساڵە لە زاپ، مەتینا و گارە، وە چەندین گۆرەپانی بەرخۆدانی دیکەدا گەریلا شەڕێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبات و ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک جگە لە شکست هیچ ڕێگەیەکی دیکەی لە پێشدا نەماوەتەوە.

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن بەم شێوەیە:

"پێش هەموو شتێک سڵاو لە تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. زهنیەتی قڕکەر لە ئەنجامی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا ڕێبەر ئاپۆی دیلکرد و ماوەی ٢٦ ساڵە لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا ڕوبەڕوی هەموو جۆرە فشارێکی دژە-مرۆڤایەتی بوەتەوە. ڕیبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانەکانیەوە لە دژی گوشار و ئەشکەنجەی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەدا وەستاوەتەوە. دەتوانم دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی بڵیم؛ تاوەکو ئێستا مێژووی مرۆڤایەتی ڕوبەڕوی حەقیقەتێکی لە شێوەی ئیمراڵی نەبووەتەوە. هەندێکجار نمونەی نیلسۆن ماندێلا و پێشەنگانی دیکەی ڕزگاری نەتەوەی دەهێنرێتەوە، بەڵام لە مێژووی مرۆڤایەتییدا هاوتای سیستەمی ئەشکەنجەی گۆشەگیری ئیمراڵی نەبینراوە.

پیلانگێڕی نێونەتەوەی بە ڕێبازی جیاواز بەردەوامە

ئامانجی دوژمن و هێزەکانی سەرمایەداری لەناوبردنی جەستەی ڕێبەرێتی بوو. بەڵام بەرخۆدانی ڕێبەرێتی، خاوەنداریکردنی گەلی کورد و دۆستەکانی و بەرخۆدانی گەریلا مەرام و ئامانجی پیلانگێڕی نێونەتەوەی بەتاڵکردەوە. بەڵام هێشتا پیلانگێڕییەکە بە شێوەی جیاوازی دیکە بەردەوامە. بە تایبەت لە دوای ٥ی نیسانی ٢٠١٥ەوە ڕێژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە گۆشەگیری سەختترکرد، لەو چوارچێوەیەشدا ماوەی ٤٢ مانگی کۆتایی هیچ زانیارییەک لە ڕێبەرێتییەوە وەرنەگیراوە.

لە ٢٠١٥ەوە بەرخۆدانی ڕێبەرێتی بە ڕێبازی جیاواز بەردەوامە. بەڵام سیاسەتی پیسی زهنیەتی قڕکەریش لەدژی ڕێبەرێتی بەردەوامە. ٢٦ ساڵە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو ئایندەی مرۆڤایەتی، ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیزم سیستەمێکی نوێ ئافرێندراوە. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بناغەی ئەم سیستەمەی ئافراندووە، هەر بۆیە هەموو مرۆڤایەتی خاوەنداری لە ڕێبەرێتی دەکات، هەموو لایەنە ئازادیخوازەکانی جیهان خاوەنداری لە ڕێبەرێتی دەکەن. پەرە بە پارادیمی نەتەوەی دیموکراتیک لە دژی سیستەمی کاپیتالیست درا ئەمەش گەورەی ڕێبەر ئاپۆ پیشان دەدات. ئامانجی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە کە ئامانجیان لەناوبردنی جەستەی ڕێبەرێتییە. هەموو ئەمانەش لە سایەیی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆوەیە. جارێکی دیکە بەرخۆدانەکانی ڕێبەرێتی پیرۆز دەکەم. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە لایەن گەلی کورد و دۆستەکانمانەوە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە پێناو ئازادی جەستەی ڕیبەر ئاپۆ دەستپێکراوە، هەڵبەتە ئازادی ڕێبەرێتی تەنها بە هەڵمەتێک ناکرێت، بەڵام هەڵمەتەکە لە پێناو بڵاوکردنەوەی فکر و پارادیمەکانی ڕێبەرێتیدا بە هەموو جیهاندا گرنگیەکی تایبەتی هەیە. هەڵبەتە ئامانجی بنەڕەتی هەڵمەتەکە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە.

پێویستە هەموو شتێک بخەینە لاوە، سەلامەتی و تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای تەندروستی هەموومان دێت. ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای ئازادی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی سۆسیالیستییە. فیدای و شەهادەتی زۆر گەورەی ساڵانی ڕابردوو، شەهادەتی هاوڕێ ئەرداڵ و ڕۆژهات بوو. کاتێک لە ناو دڵی پایتەختی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستدا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا چالاکیەکی فیداییان ئەنجامدا. ئەمە بۆ هەموو کادر، میلیتان و لایەنگرێکی پەکەکە بڕیارێک بوو، بڕیای ئەوەی بەبێ ڕێبەرێتی ژیان نابێ. بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان فیداکرد. بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێ ئەرداڵ و ڕۆژهات دەکەمەوە.

پێکهێنانی ئازادی جەستەی ڕێبەرێتی، ئەرکی کۆمەڵگەیە

سڵاو لە لایەنگرانی ئەم هەنگاوە مێژووییە، ٦٩ ڕۆشنبیر کە خەڵاتی نۆبڵیان بەدەستهێناوە، مرۆڤی پێشەنگ و خەڵکی بە ویژدان دەکەین. هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە ٧٤ ناوەند دەستیپێکرد. دواتر لە هەر چوار پارچەی کوردستان و زۆر شوێنی جیهان چالاکیی جیاواز بەڕێوەچوو. وەک کۆنفرانس، کۆنگرە، بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی و نووسینی نامە بۆ دامەزراوە بەرپسیارەکان. ملیۆنان کەس داوای ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیان دەکرد. ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووە زۆر گرنگە. دامەزراوەیەکی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە گوێ لە خواستی ملیۆنان کەس بگرێت. بەڵێ دامودەزگاکانی سیستەم دەوڵەتی-نەتەوەین، بەڵام زۆر گرنگە گوێ لە ٦٩ خاوەن خەڵاتی نۆبڵ بگرن کە نوێنەری ویژدانی مرۆڤایەتین. ئەو هەڵمەتەی دۆستانی گەلی کوردستان دەستی پێکرد، ئەنجامەکانی بەدەستهێناوە، بەڵام کۆتایی نەهاتووە. بەو پێیەی ٤٢ مانگە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆوە دەست نەکەوتووە.

دەڵێن پارێزەر و بنەماڵە ناتوانن سەردان بکەن، بەڵام مەسەلەکە تەنها سەردان نییە. مرۆڤایەتی و بیرۆکە و ئایندەی گەل لە ئیمراڵی دەکوژرێت، ئەو کەسەی ڕێگری لە شەڕ و ئاژاوە و قەیرانی ئێستا دەکات دەکرێتە ئامانج. وەستانەوە دژی ئەمە تەنها ئەرکی جەنگاوەرانی پەکەکە-پاژک نییە، بێگومان پەکەکە بە هەموو جۆرە قوربانییەکەوە پێشەنگایەتی دەکات. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ تەنیا لە پەکەکەدا سنووردار نییە. بووەتە حەقیقەتێکی گشتگیر. نووسەران، ڕۆشنبیران، مامۆستایان، قوتابیان، مێژوونووسان، زانایانی ئایینی و سەرکردەکانی کۆمەڵگا لێدوان دەدەن و چارەسەری ئەو قەیرانەی کە مۆدێرنیتە سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دروستی کردووە لە ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن و خاوەنداری لێ دەکەن. بۆیە پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی ئەرکی هەموو کۆمەڵگایە، وە پەکەکە لە پلەی یەکەمدا. هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ گەورەتر بکەین. کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە زۆر وڵات دەخوێندرێنەوە، هەندێکیان ئەڵمانی، هەندێکیان فەرەنسی، هەندێکیان ئینگلیزی و هەندێکیان فلیپینی. چارەسەری هەموو شتێک لە ڕێبەر ئاپۆدا دەدۆزنەوە.

وەک دەڵێن چەقۆکە گەیشتووەتە سەر ئێسک، لەم کاتژمێرەوە وەستان نییە. ئەگەر هەنگاوێک لە دیوی ویژدان و عەقڵ و هۆشیاری و کردار نەگیرێتەبەر، واتە سیستەمی ئیمراڵی کە دەوڵەتانی داگیرکەر ڕێبەر ئاپۆیان تێدا گرتووە نەشکێنرێت، ئەمە شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمندا، گەریلا شەو و ڕۆژ پێشەنگایەتیان دەکرد، بەتایبەتی لە زاپ، مەتینا، خواکوڕک و هەموو کوردستان، بە بەرخۆدانێکی بێهاوتا بەرامبەر بە پیلانگێڕی. هەڤاڵانمان کە لە زیندانەکانی باکور و تورکیان تا ئێستاش بەرخۆدانن. لە هەموو شوێنێکی جیهان زیندانی ئازادی هەیە، بەڵام ئەمڕۆ بە دەیان هەزار کەس لە زیندانەکانی باکوور و تورکیا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەدا ڕاگیراون. گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆش لە دژی هەڤاڵانمان لە زیندان ئەنجام دەدرێت. ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، هاوڕێ زیندانیکراوەکان وەڵامی ئەو هاوڕێیانەیان دایەوە کە ئەم هەنگاوەیان ناوە و مانیان لە خواردن گرت.

دایکانی ئاشتی، دایکانی شەهیدان، دایکانی زیندانییەکان، بەو چالاکییەی کە دەستیان پێکرد بۆ پشتیوانیکردن لە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و ئەم هەنگاوەیان بەهێز کرد. پیرۆزبایی لە دایکانی ئاشتی و دایکانی شەهیدان و دایکانی زیندانیان دەکەم و لە ناخی دڵمەوە سڵاو دەنێرم. بێ گومان ئەو خەباتەی کە لە بوارەکانی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و هەموو بوارەکاندا ئەنجام دەدرێت ناوەندی خەباتە، بەڵام کەسانێکیش هەن کە لەم ئامانجەدا جەستە و مێشک و دڵی خۆیان فیدا دەکەن. لەم هەنگاوەدا گەلەکەمان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت بۆئەوەی خاوەنداریکردن لە ڕێبەرێتی لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا هەبێت. خەباتێک هەیە لە کۆبانێوە بۆ شەهبا، لە شەهباوە بۆ تەبقە، لە تەبقە بۆ ڕەققە. لە لایەکی کوردستان، لە لایەکی دیکە لە عەرەبستان، هەموو کورد، عەرەب، ئاشووری، کلدانی، ئەرمەن، چەرکەس و هەموو گەل چەندین چالاکیی وەک ڕێپێوان و گردبوونەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدا. بە واتایەکی تر ئازادی کۆمەڵایەتی و سەلامەتی خۆیان لە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن. ئێمە بە دڵنیاییەوە پێمان وایە ئەم خەباتە مەزنە بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی کوردستان گەرەنتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێکانی دەکات.

مێژووی بنەماڵەی بارزانی پڕە لە خیانەت

پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە دەرچوونی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا دەستیپێکرد. لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە شێوازێکی دژە مرۆڤانە لە لایەن هێزەی سەرمایەداری و هاوکاری خیانەتەوە لە کینیا دەستگیرکرا و ڕادەستی دەوڵەتی فاشیستی تورک کرا. ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لەژێر سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵیدایە. بنەماڵەی بارزانی هاوکاری خیانەت هەر لەسەرەتای دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ بە خیانەتکردن بەردەوام بوو. بەڕێوەبەرییمان لەسەر ئەمە ڕاگەیاندراوی داوە، وە چەندان کەسی دیکەش لەسەری نوسیوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستاش هەندێک هەن گوێ لەم ڕاستیانە ناگرن، بەڵام ئەمە بێویژدانی و بێ ئەخلاقییە. مێژووی بنەماڵەی بارزانی هەموو کاتێک پڕبووە لە خیانەت. هەموو کەسێک بە خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی دەزانێت، بەڵام بەداخەوە لە دژی ئەمە هەڵوێستێکی جدی ناگەیراوەتە بەر. تەنها هەڵوێستی لاواز هەیە.

لە مڕۆدا هاوشێوەی ئەوەی لە زاپ، مەتینا، گارە و خابور لە چەندین گۆڕەپانی دیکە لەم ٣ ساڵەی کۆتاییدا شەڕێکی بێهاوتا هەیە. ئایە هیچ کەسێک ئەم شەڕە نابینێ، خەڵکی بادینان، هۆز و بنەماڵەکان ئەم شەڕە نابینین؟ مەگەر هیچ کەسێک هێرشە داگیرکاریی و کاولکارییەکانی دوژمن نابینێت؟ بۆ مەگەر کورد و کوردستانیبوون ئەمەیە؟ هەموو ئەمانە بەتەواوی دەرنجامی سیاسەتی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانییە کە هەموو بەرژوەندییەکانی گەلیان خستوتە ژێر پێی دووژمن. ڕۆڵی بارزانییەکان ئاشکراییە کە چییە لە مێژوودا. ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن. لە دژی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ دەوەستنەوە، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بۆ دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی فیداکارییەکی مەزنی ئەنجامدا. بۆ دروستکردنی یەکێتی نەتەوەی لە ئیمراڵییەوە بانگەوازی کرد، بەڵام بەداخەوە بنەماڵەی بارزانی یەکێتی نەتەوەیی بەلای گرنگ نیە.

تەنها شتێک بەلای ئەوانەوە گرنگ بێت خانەدانی و زیادکردنی پارەیە، هەموو شتێک دەکەنە قوربانی لە پێناو بەرژەوەندی بنەماڵەکەیاندا. لە هەموو قۆناغێکدا لە دژی سەرهەڵدانەکانی شۆڕشی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستان وەستاونەتەوە و پشتگیرییان داوە بە دەوڵەتی تورک. هەم دەستیان هەیە لە پیلانگێڕی سەر رێبەر ئاپۆ و هەمیش دەستیان هەیە لەناوبردنی ١٩٧٢ی سەعید کرمزتۆپتراکدا. ڕۆڵییان هەیە لە پیلانگێڕیی، پەیمانی واشنتۆن و پەیمانی دوبلن. هەموو ئەمانە لە مێژوودا بە بەڵگەوە بوونی هەیە. دیسان لە ساڵی ١٩٩٨دا کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەچێتە ئیتالیا، ٦ دۆسییە بۆ سەرۆکی ئیتالیا و وەزیری دادی ئیتالیا رەوانە دەکرێت، لە هەموو ئەو دۆسیانەدا واژۆی مەسعود بارزانی لەسەرە، هەموو جۆرە سیخوڕییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەکەن، بە شێوەیەکی ئاوا بێ ویژدانانە دەجوڵێنەوە. بۆ مەگەر ئەمە خیانەت نیە؟ چی پەیوەندییەکیان بە کوردایەتییەوە هەیە؟

لە ساڵی ٢٠١٧دا ریفراندۆمیان کرد. لەو رێفراندۆمەدا دەیانگوت بۆ سەربەخۆی کوردستان تێدەکۆشین. سەربەخۆی کوردستان لە کوێ بنەماڵەی بارزنیدا هەیە؟ کاتێک تەیب ئەرۆدۆغان دوو هەرەشەی کرد هەموویان کەوتن بەسەر پێیاندا و تەسلیم بوون. کەرکوکییان ڕادەستی عێراق کرد، وە ماوەیەکی زۆرە دەیانەوێت لە چوارچێوەی میساقی میللیدا کەرکوک، موسڵ، حەلەب ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکەن. ئەمە خیانەتێکی گەورەیە. پێویستە گەلی کوردستان، وڵاتپارێزان سەیری پێناسەی وشەی وڵاتپارێزی بکەنەوە، ببینین هیچ کوردایەتی وڵاتپارێزییەک بوونی نیە لە بنەماڵەی بارزانییدا. جل و بەرگی کوردی دەپۆشنن، سۆرانی و کورمانجی قسەدەکەن بەڵام نە سۆرانین، نە کوردن و نە کوردستانین. لە پێناو پارەداری و خانەدانی خۆیاندا هەموو کوردستان دەفرۆشن.

پێویستە خێڵەکانی کوردستان رۆڵی خۆیان بگێڕن

پرۆژەی ئاکەپە بۆ بەردەوامیدانە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەی. ئەو شەڕەی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەسیپێکردووە سەلمێنەری ئەو سیاسەتەی ئاکەپەیە. وەک چۆن ئەوەی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٧٤دا قوبرسی داگیرکرد و لەمڕۆدا قوبرس لە تەواوی جیهاندا بووە بە کێشە، لە ئێستاشدا عەفرین، گرێ سپی، باشور، بەعشیقە کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای موسڵەوە داگیرکردووە و جێشیناهێڵێت. ئامانجی بنەرەتییان خۆ گەیاندنیانە بە کەرکوک، موسڵ و حەلەب و سنورەکانی میساقی میللییە دروستکەن. پێویستە گەلی عێراق، وڵاتانی دراوسێ و گەلی کوردستان ئاگاداری ئەم ئامانجەی دەوڵەتی تورک ببن. پێویستە هەڵوێستی گەلی کوردستانی چۆن بێت؟ لەم هێرشە داگیرکارییانەدا هەموو ڕێبازەکانی دژایەتی یاساکانی جەنگ و یاسا نێونەتەوەییەکانی تێدا بەکاردەهێنرێت. جاری واهەیە لەبەرمبەر ئەو کەسانەی تیرۆر دەکرێن، دەڵین؛ ئەمە مەدەنییە یان مەدەنی نیە.

بۆ مەگەر لە کوردستان و رۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاست مەدەنی و نامەدەنی هەیە؟ مەبەستم ئەوەیە هەموو کەسێک دەکوژرێت، کەواتە کوشتنی گەریلای کوردستان شەرعییە؟ ئەمە وەسفێکی زۆر هەڵەیە. ئەوانەی پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دەکەن ڕۆژانە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە، خەڵکی وڵاتپارێز لە دەڤەری بادینان و سۆران دەکوژرێن. گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە پێشەنگایەتی چاپەمەنی ئازاد بوون شەهیدکران. لە باشوور دەیان هاوڵاتی شەهید بوون، لە قامیشلۆ و دێریک و شنگال ڕۆژانە شەهید دەدرێت. بەکورتی هەموو ئەو شەهیدانە لەسەر جوگرافیای کوردستان لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکاری بنەماڵەی بارزانی ڕوودەدەن. دەستی بنەماڵەی بارزانی لە خوێنی ئەو هەموو شەهیدانەدایە. پێویستە ئەمە بزانرێت. وڵاتپارێزانی کوردستان هەمیشە لە هەموو شۆڕشەکاندا ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بینیوە. هه ڕوه ها له ناوچه یه کی وه ک به بادینان – سۆران خێڵی زۆر وڵاتپاریز هه ن. بۆچی ڕۆڵی خۆت ناگێڕیت؟ ئەم خێڵانە بە درێژایی مێژوو خۆیان پاراستووە، کۆمەڵگایان لە بەرامبەر دەوڵەت-نەتەوەوەدا پاراستووە. بۆ ئێستا ناتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، هۆکارەکەی چییە؟ ئەوان لە وڵاپارێزی خۆیان هیچیان لەدەست نەداوە، بەڵام پێویستە بزانن چیتر بنەماڵەی بارزانی خزمەتیان ناکەن.

بنەماڵەی بارزانی لە دژی خەڵکی کوردستان شەڕ دەکەن. لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیا و سۆشیال میدیا بەهێزە، مەحاڵە ئەم دۆخە بشاردرێتەوە، هەمووان دەیبینن، بەڵام هیچ هەڵوێستێک جدی ناگیرێتەبەر. ئەگەر وڵاتپارێزبم، ئەگەر خاکی کوردستانم خۆش بوێت، ئەگەر مێژووی کوردستانم خۆش بوێت، ئەگەر فەرهەنگی کوردستانم خۆش بوێت، ئەگەر زمانی کوردیم خۆش بوێت، خاین و هاوکارەکانم دەکوشت. ئەمە هەڵوێستێکی دروستە. ئەگەر هەڵوێستێکی وا بەرز نەکرێتەوە، هەرچییەک بە بنەماڵەی بارزانی بڵێی بێمانایە. دەچێتە ناو ئەم گوێیەوە و لە گوێی تردا دێتە دەرەوە. ڕۆشنبیران قسە دەکەن و ناڕەزایی خۆیان نیشان دەدەن، چەند حیزبی کوردستان هەڵوێستێکی وایان نیشانداوە؟ لە کوردستاندا چەندین حیزب و دەزگا و ڕێکخراو هەن کە نوێنەرایەتی ویژدانی کۆمەڵگا دەکەن. هەڵوێستی ئەوان هەڵوێستی وڵاتپارێزییە. بۆ نمونە لە وتار و قسەی چەند مەلای ئایینیدا وڵاتپارێزی هەیە، ویژدانی کۆمەڵگا هەیە. پێویستە هەموو کەسێک ئەم جۆرە هەڵوێستە نیشان بدات.

وەک چۆن ڕۆڵی ئاکەپە-مەهەپە یان دەوڵەتی تورک پاسەوانە لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، ڕۆڵی بنەماڵەی بارزانیش لە دژی وڵاتپارێزیدایە بۆیە گەلی کوردستانیش لەم دۆخەدان، بەڵام پێویستە هەڵوێستێک لە دژی ئەمە نیشان بدرێت. جارێکی تر داوا دەکەم؛ هەمووان دژی خیانەت هەڵوێستیان هەبێت. کەس ناڵێت چەک هەڵبگرن و هێرش بکەن، بەڵام چۆن قبوڵ دەکەن کە خاکەکەت، وڵاتەکەت داگیرکرابێت؟ چۆن هاوڕان لەسەر ئەوەی کەرکوک تەسلیمی داگیرکەران بکرێت؟ کوردستانی بوون وا نییە. هەرچی دژی کوردستان بێت بنەماڵەی بارزانی دەیکەن. دەوڵەتی تورک کە ٥٢ ساڵە دەڵێت کۆتایی بە پەکەکە دەهێنین، لە ناوەڕاستی قەیرانێکی گەورەی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتیدا لە لێواری لەناوچووندایە. بەڵام پەکەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە هەزاران لە گەریلا، کادر و فیدای بەهێزتر دەبێت. شۆڕشی کوردستان بەردەوامە، بەڵام بنەماڵەی بارزانی تابێت بچووکتر دەبێتەوە و شکست دەهێنن. با گەلی کوردستان بە هیوابن.

بەردەوامی هەیە...