١٠ چەتەی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، جموجوڵی چەتەکانی داعش لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیادی کردووە و ڕاشیانگەیاند: "١٠ چەتەی داعش-یان لە شارۆچکەی ئەبو خەشەبی سەربە دیرەزۆر دەستگیرکراون".

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا  ڕایانگەیاندووە، شانەیەکی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر چەندین چەکی چتەکاندا گرتووە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاشیانگەیاند، لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک جموجۆڵی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان و شانەی چەتەکانی داعش زیادیکردووە. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی نۆڤەمبەر ١٠ چەتەی سەر بە داعش لە شارۆچکەی ئەبو خەشەب و گوندەکانی دەورووبەری دەستگیرکران.

لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا ئەوەش هاتوو: "هێزەکانمان چاودێریی جموجوڵی شانەیەکی چەتەکانیان کرد، کە پەیوەندییان بە هێرشی چەکداریی تیرۆریستییەوە هەبوو، پاشان لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا ئەندامەکانیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنییەکانی ئەو شانەی چەتەکاندا گرت.

چەک و جبەخانە دەستبەسەرداگیراوەکان بریتین لە:

٢گولـلەی ئاڕ پی کەی

١٨ کلاشینکۆف

٤٥ مەغزەن (ژارژور)

٢ تەقەمەنی

٤ نارنجۆک

٥ تفەنگی ڕاوکردن

٦ کەپسولی نارنجۆک

هێزەکانمان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەندامانی شانەکە و دواتر دەگوێزرێنەوە بۆ داواکاری گشتی.

هەروەها هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ چاودێریکردنی شانە تیرۆریستییەکان، کە بەم دواییانە جموجوڵەکەیان لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا زیاد کردووە.

 دەوڵەتی تورک ئامانجی ئەوەیە، بشێووی و سەرلێشێواوی لە هەرێمەکە دروست بکات و ئارامی و ئاسایشی گەلەکەمان لە ناوچەکە تێکبدات".

ژ.ت