چالاکییەکانی کوردیناسیۆنی وێژە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کوردیناسیۆنی وێژە هەموو ساڵێک مۆرکی خۆی لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ دەدات. ئەمساڵ ١٠ ژنی گەنج وەک نوسەر ئامادەکران. ٦٢ کتێب لە هەرێمەکە چاپکراون، وتووێژ لەسەر ٢٣ کتێب کراوە، ٤ کتێبی عەرەبی ئامادەکراون.

وێژەیە، کە کۆمەڵگه و شۆڕش پیشان دەدات و دەبێتە سەرچاوەی سوودگەیاندن بە گۆڕانکارییەکان، بۆ کۆمەڵگە بەرهەم هێنراوە و له ساڵی ٢٠٢٣ تەوەرەکانی سەبارەت به شۆڕش و کۆمەڵگەی بەبنەما گیراوە.

دیوانی وێژەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمساڵ لەژێر ناوی ساڵی مەلای جزیری چالاکییەکانی خۆی ئەنجامدا. دیوانی وێژە هەڵسەنگاندنی بۆ کتێبە ئامادەکراوەکان کردووە بۆ چاپکردن و ڕەزامەندی لەسەر چاپکردنی ٦٢ کتێبی ڕۆمان و شیعر و لێکۆڵینەوە و چیرۆک دەربڕییوە. هەروەها پێداچوونەوەی بە ١٦ کتێبی شیعریدا کردووە کە ٩ کتێبیان بە زمانی کوردی و ٧ کتێبی بە زمانی عەرەبی بوون. حەوتەمین فێستیڤاڵی عوسمان سەبری بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو لە کار و چالاکییەکانی.

هەفتەی دووەمی چالاکیی ئەدەبی لە شاری کۆبانێ بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی ناوچەکە تێدا بەشدارییان کرد. هەڵسەنگاندن بۆ فەلسەفە و ناسنامەی مەلا جزیری، ناسنامەی کوردی، ڕۆمانی کوردی، ڕەخنە لە وێژەی کوردی و ڕۆڵی لە پەرەپێدانی وێژەدا ئەنجامدرا. هەروەها شیعر و چیرۆک به زمانی کوردی و عەرەبی خوێنرایەوە.

وێژەی منداڵان بەهێزتر دەکرێت

هاوسەرۆکی کۆردیاسیۆنی وێژەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا نەریمان ئەڤدکێ هەڵسەنگاندنی بۆ چالاکیە وێژەییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ کرد و وتی:"ئەگەر لە ڕووی ژمارەوە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بەراورد بکەین، ئەوا دەکرێ بڵێین لە ساڵی ٢٠٢٢دا پێشکەوەتن پەرەی سەندووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە ڕووی ناوەڕۆکەوە هێندەی تر باشتر بووین، زیاتر ئەو بەرهەمانەمان هەڵبژارد کە قسە لەسەر گەل دەکەن و کاریگەرییان لەسەر گەل هەبێت و ببنە ئامرازێکی گۆڕانکاری."

نەریمان وتی:"دەبێت بپرسین تا چ ڕادەیەک ئەو فێستیڤاڵ و بۆنەیانەی تا ئێستا بەڕێوەچووە توانیویانە شۆڕشی ڕۆژئاوا بەپێی ئەو کتێبانە پیشان بدەن کە تا ئێستا نووسیومانە، ئایا دوای ١٠ ساڵ منداڵانی دیکە کە ئەم بەرهەمە دەخوێننەوە دەتوانن هەست بە شۆڕشی ڕۆژاڤا بکەن؟چاوەڕێین کەموکوڕییەکانمان لەلای گەلەوە بخرێنە ژێر پرسیارەوە، پێویستە ئەدەبدۆستان بپرسن ئایا ئەدەبەکەمان بە شێوەیەکی گونجاو توانیویەتی شۆڕشی ڕۆژئاوا بگەیەنێتە نەوەکانی داهاتوو؟

نەریمان ئەڤدکێ ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرهەمەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەبنەوە وکار بۆ بەهێزکردنی ئەدەبی منداڵان دەکەین، ئەو منداڵانەی دێنە کتێبخانە ڕەخنە لەوە دەگرن کە چیرۆکی منداڵان کەمن، ئەوان دەیانەوێت کتێبی چیرۆکیش هەبێت، زۆر پێویستە کتێبەکان دەربارەی شۆڕشی ڕۆژئاوابن. سەرەڕای ئەمەش پڕۆژەی زۆرمان هەیە، هەوڵدەدەین ساڵی ٢٠٢٤ تەنانەت لە ٢٠٢٣ دەوڵەمەندتر دەبێت.