داگیرکەران هێرشیان کردە سەر بازگەکانی ئاسایش

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بازگەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ و خاڵێکی تری پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی ڕۆژئاوای کۆبانێ لەسەر ڕێگای جەرابلوس بۆردومان کرد.

فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ و خاڵێکی تری ئەو هێزەیان لە دەروازەی ڕۆژئاوای کۆبانێ لەسەر ڕێگای جەرابلوس بۆردومان کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکانی ئاژانسی ANHA دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر گوندی تەویلەی تلتەمیر هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە.