دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کۆبانێ: ٢ کەس بریندار بوون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلێکی لە کۆبانێ بۆردومان کرد. عەلی مستەفا عوسمان و حەلیمە محەمەد عوسمان هاوژینی برینداربوون.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئەنبەتێ کۆبانێ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی بۆردومان کرد.

لە بوردومانەکەدا عەلی مستەفا عوسمان و حەلیمە محەمەد عوسمان هاوژینی برینداربوون. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.