فۆزا یوسف داوای سەفەربەری کرد: ئێمە بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە ڕادەگەیەنین

ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لە دژی دەولەتی داگیرکەری تورک داوای سەفەربەری کرد و وتی: "ئێمە بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە ڕادەگەیەنین".

ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی پارتی یکێتی دیمۆکراتیک (پەیەدە) فۆزا یوسف دەستنیشانی کرد کە دەولەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەکەدا دەستی کردووە بە شەڕێکی هەمەلایەنە و ڕایگەیاند کە ئەوانیش بە شێوەیەکی هەمەلایەنە بەرخۆدان دەکەن.

فۆزا یوسف داوای سەفەربەری لە گەل کرد و وتی: "دەولەتی تورک لە دژی ئێمە شەڕێکی هەمەلایەنەی ڕاگەیاندووە، هێڕش دەکاتە سەر هەموو شتێک. ئەم هێڕشانە بۆ لەناوبردنی بوونی گەلەکەمانە لە ناوچەکەدا، لەناو یاسا و ڕێسا ناونەتەوەییەکاندا مافدان بە هێرشێکی لەو جۆرە بوونی نییە".

فۆزا یۆسف لە دژی ئەم هێڕشانە داوای یەکڕیزی کرد و وتی: "ئێمە بەرخۆدانی هەمەلایەنە ڕادەگەیەنین، گەلەکەمان لە هەموو شار و دامەزراوەیەک دەبێت لە دژی ئەم هێڕشانە سەرفەربەر ببێت. بەڕیوبەرایەتی خۆمان و شارەکانمان دەپارێزین. دەبێت هەر کەسێک لەهەر لایەکی ئەم وڵاتە سەفەربەر ببێت. ئەمرۆ ڕۆژی بەرخۆدان و کەرامەتە. دەبێت ببین بە یەک و لەدژی هێرشەکانی دەولەتی تورکی فاشیست بوەستیەوە".