هێرش کرایە سەر نەخۆشخانەی مانگی سوور و گوندەکان: ٢ بریندار هەیە

دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر نەخۆشخانە و گوندەکانی کۆبانێ. نانەواخانەی گوندی ئوم فیرسان بۆردومان کرا و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

دەوڵەتی تورک گوندەکانی ئوم فیرسان و سۆریکی قامیشلۆی بۆردومان کرد.

دەوڵەتی تورک نانەواخانەکەی گوندی ئوم فیرسانی کردە ئامانج و ٢ ژنیش بریندار بوون.

زانراوە کە دەوڵەتی تورک نەخۆشخانەی مانگی سووری لە کۆبانی بۆردومان کردووە.