هێرش لە بەرانبەر منبج و شەرا ئەنجامدرا

سوپای داگیرکەری تورک بە درۆن گوندەکانی ئەلحەمامی منبج و دواتر گوندی شەوارخا و مالکیەی شەرای بۆردومان کرد.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە. بەپێی راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبج، سوپای تورک گوندی ئەلحەمامی باکوری رۆژهەڵاتی منبجی بۆردومان کردووە. هێزەکانیشیان هەوڵیانداوە هێرشی چەتەکان تێکبشکێنن.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆش دەوڵەتی تورک گوندەکانی مالکیە و شەوارخای شەرای بۆردومان کردووە.

لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە زانیاری بەدەستنەهێنراوە.

ف.ق