'هێرشەکانی سەر ئیرادەی گەلمان تێک دەشكێنین'

بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدانی سەرهەڵدانی ١٢ی ئاداری یادکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد سەرهەڵدان لە یاریگای قامیشلۆ دەستیپێکرد و گوشار و ترسی ڕەواندەوە.

بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە دەستپێکی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دیاریکراوە وێڕای ئەوەی ڕژێمی سوریا هەوڵی دەدا ئاژاوە دروستبکات، بەڵام سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار لە قامیشلۆوە دەستیپێکرد و لە حەلەب، کۆبانێ، شام و هەرێمەکانی جزیرە بڵاوبووە و بەربەستەکانی ترس و ستەمی شکاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار هێمای بنکەیی دا بە شۆڕشی دیموکراتیکی لە سوریا و بەم شێوە بەردەوام بوو: " سەرهەڵدان مانای ڕاستەقینەی شۆڕشی دیارکرد، لەو ڕێگەیەوە ئاسۆی چارەسەرکردنی پرسەکانی کوردان لە سوریا و تەواوی کێشەکانی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای کردەوە. ئەم سەرهەڵدانە میراتێکی جوانی مێژووی و ناونیشانێکی گرنگە کە تێکۆشانی لە بەرامبەر کوشتن، چەوساندنەوە و زۆرداری کە بە دەیان ساڵ لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بەڕێوەدەبرا، ڕاڤە دەکات."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دیاری کراوە، سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار بە پرۆژەیەکی مێژووی ئەنجامدراوە کە "ڕێگەی چارەسەریەکی نیشتیمانی بۆ پرسەکانی کوردان لە سوریا دیاریکردوە" دەڵێت: "ئەو پرۆژەیەیی باسی دەکەین پرۆژەی بەڕێوەبەری خۆسەرە کە بنەڕەتی خۆی لە شۆڕشی ١٩ی تەموزەوە وەردەگرێت."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوو: " گەل بە تێکۆشانێکی بێهاوتاوە بەرامبەر ئەم هۆشمەندییە وەستایەوە و لە بەرامبەر قڕکردن و چەوساندنەوە تێگەشتنێکی نوێی خوڵقاند. بەبێ چارەسەکردنی کێشەکانی کوردان لە سوریا، بەبێ دانپێدنانی ڕاستی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها بە بێ ڕۆڵگێرانی پێکهاتەکان، دیسان بەبێ ناسینی تێکۆشانی پێکهاتەکان بۆ دامەزراندی مۆدێلێکی دیموکراتیک و تێکۆشانیان لە دژی تیرۆر و توندڕەوی هیچ چارەسەری و ئاسایشێکی ڕاستەقینە دەستەبەر نابێ. هەرێمەکان بۆهەموو خەڵکی دەرگای ئارامی و چارەسەرییە. بەبێ دانپێدانان بەم ڕاستیانە هەڵسەنگاندی مێژوو و داهاتوو کەم و کوڕ دەبێ. ئەمانەش هەمووی بەردەوامی تێکۆشانی گەلی ئێمەیە کە هێز و دووپاتکردنەوەی خۆی لە ڕەگەزەکانی سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار و شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە وەردەگرێ."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا یادی شەهیدانی سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار کراوەتەوە و بەم شێوەیە بەردەوامە: " بە هێز، سوربوون و هەموو ئیمکانی دەستمانەوە و پشتیوانی لە داخوازیەکانی گەل دەکەین. هەنگاو بەرەو پێکهێنانی ئامانجە دیموکراسیەکانی گەل و دامەزراندی جڤاکی هەنگاو دەنێنین. سەرهەڵدانی ١٢ی بنەڕەتی بەهێزی پێکهێنانی ئەم ئامانجانەو و ڕزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان و سوریایەکی دیموکراتیک و یەکگرتووە. بەم بۆنەیەوە دەڵێین ئەو بایننامەی چارەسەرییە کە پێشەکشمان کردوە بنەمای چارەسەرییە. بەبێ ئەو بەیاننامەیە هەموو هەوڵەکانی چارەسەری وەک ئەوەی ئاستانە سەرکوتوونابن. دیسان لە کۆمیتەی دەستوری کە باسی لێوەدەکرێت بە بێ بەشداربوونی ئیرادەی سیاسی گەلی ئێمە و پرۆژەی چارەسەری کە مسۆگەرکردنی راستەقینەی یەکێتی سوریا و گەلە سەرکەوتوو نابێ. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە تەواوی هێزە نیشتیمانیەکانی سوریا دەکەین کە دۆخی سوریا ببین، ڕۆڵی پێشەنگایەتی لە سوریا پشتگوێ نەخەن. ئەوە دیاری دەکەین تەواوی ئەو باسانە دەربارەی شکاندنی ئیرادەی گەلمان لە باردەچێت. دیالۆگ چارەسەری تەواوی کێشەکانە."