کۆگاکانی دانەوێڵەی گیرکێلەگێ بۆردومان کران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆگاکانی دانەوێڵەی ناوچەی گرکێلەگێی قامشلۆی بۆردومان کرد.

بەگوێرەی کاتی هەرێمی، کاتژمێر ١٧:٠٠ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆگاکانی دانەوێڵەی گوندی گیرێ زیارەت کە ٤ کم لە ڕۆژئاوای ناوچەی گرکێلەگێ دوورە بۆردومان کرد.

بۆردومانەکان زیانی ماددیان هەبوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند ڕۆژێکە دامەزراوە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەکات. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمدا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەردا ٨ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.