خالەکانی پشکنینی کۆبانی و عامودێ بۆردومان کران

سوپای تورکی داگیرکەر شارەکانی کۆبانی و عامودێی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بۆردومان کرد.

ئێوارەی ئەمرۆ خالەکانی پشکنینی دەروازەی ڕۆژئاوای شاری کۆبانی کرانە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر. زانراوە کە زیانێکی زۆر بەر خاڵی پشکنینی مەناز کەوتووە.

هاوکات لەگەڵ خاڵی پشکنینی مەنازدا، ئەمڕۆ ٤ خاڵی پشکنینی تر کراونەتە ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

لە عامود، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢ خاڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان بۆردومان کردووە.

دوای ئەوەی کە خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر ڕێگای قامیشلۆ بۆردومانکرا، خاڵی پشکنینی سەر ڕێگای حەسەکێش بۆردومان کرا.

لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا زیانێکی ماددی گەورە بەر شوێنەکان کەوتووە.