خەڵکی قامیشلۆ شەهیدانی خۆیان بە خاک دەسپێرن

خەڵکی قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری شەهیدانی خۆیان بە خاک دەسپێرن.

بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی قامیشلۆ کۆبوونەوە و دروشمەکانی "بەرخودان ژیانە" و "شەهید نامرن"یان وتەوە.

لە مەراسیمەکەدا تەرمەکانی فەرحان خەڵەف، بێریڤان محەمەد، محەمەد حسێن محەمەد، ریاز حەمۆ، رێناس حەمید و فەرحان تەمێ کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، لەلایەن جەماوەرەوە بەرەو مەزارگەی شەهیدانی شەهید دەلیل ساروخان بەڕێکران.

تەرمەکانی ئایا ئەل سەبعاوی و فارس ەل فارس لە سەر داوای بنەماڵەکانیان لە گۆڕستانی گوندەکەیان بەخاک دەسپێردرێن.

هـ . ب