کەمپەینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان هێندەی نەماوە بگاتە ٣ ملیۆن واژۆ

دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا ڕایگەیاند هێندەی نەماوە بگەنە ئامانجەکەیان بۆ کۆکردنەوەی واژۆکان لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا پەیوەست بە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە.

دەسپێشخەرییەکە بیری خستەوە، کەمپەینەکە لە ٩ ی شوباتی ٢٠٢٤ دەستی پێ کرد و بە بەشدارییەکی مەزنی گەل لە هەموو پێکهاتەکان بەردەوامە.

دووپاتکرایەوە لەماوەی ٣٥ ڕۆژی کەمپەینەکە ٢ ملیۆن و ٨٧٦ هەزار و ٧٠٩ واژۆ کۆکراونەتەوە.

دەسپێشخەرییەکە ڕایگەیاند ئامانجیان کۆکردنەوەی ٣ ملیۆن واژۆیە و تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان درێژە بە کارەکانیان دەدەن.