کۆنگرەی ستار، بە ڕێزدارییەوە قوربانیانی هەڵەبجەی بە بیر هێنایەوە

ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەڵێن دەدەین ئەرکێکە لەسەر شانمانە جێبەجێ بکەین و بەرەنگاریی دوژمنە مرۆڤکوژەکان دەبینەوە.

ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە

ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٣٦مین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا باس لە شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە کراوە و دەڵێت کۆمەڵکوژی هەڵەبجە، کۆمەڵکوژیی دژی مافی مرۆڤە، پێشێلکردنی ناسنامەی کەسانێکە، کە ژمارەیان لە ٥٠ ملیۆن کەس تێدەپەڕێت". دەسەڵات و حکوومەتەکان کە ئامانجی سەرەکییان کوشتنی کورد بوو، نەک هەر بۆ سوتاندنی سروشت، بەڵکوو بۆ سوتاندنی ئێسکی منداڵان، بەساڵاچووان و دایکان و ئاژەڵانیش بۆمبی ناپاڵمیان بەکارهێنا. "مێژوو شاهیدی ئەو ڕاستییەیە کە کورد دەستبەرداری ناسنامە، ماف، ئازادی و شۆڕشێکە گەلەکەی لەم کۆمەڵکوژییانە دەپارێزێت بەرنادات."

لە بەیاننامەکەدا، سیاسەتەکانی ڕژێمی عێراق و حکوومەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کراون و باس لەوە کراوە، سیاسەتی حکوومەتە داگیرکەرەکان لەدژی کورد بە هاوکاری بەرنامە نێودەوڵەتییەکان و بەو پلانانەی کە ئەوان دەیانەوێت جێبەجێ دەکرێت. بۆ لاوازکردنی ئیرادەی کورد و تێکدانی شوناس و مانەوەی دەکرێت."

 هەروەها باس لە بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکانیش لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیی گەلی کورد کراوە و ئەم بێدەنگییە وەک بەشدارییەک لە کۆمەڵکوژییەکان هەڵدەسەنگێندرێت.